بۆ هەندێک زیان بەخشە.. ئایا هەموو ڕۆژێک حەبی ئەسپەرین دەخۆیت؟

تەندروستی

26/09/2019‌ 848 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئایا هەموو ڕۆژێک حەبی ئەسپەرین بەکار دەهێنیت؟ بۆ ئەو کەسانەی کێشەی دڵیان هەیە دەکرێت یارمەتی لەناوبردنی جەڵدەی دڵیان بکات. بەڵام ئەگەر تەندروستیت و ئەسپەرین بەکار دەهێنیت بۆ ئەوەی لە کێشەکانی دڵ بەدوور بیت ئەوا جارێکی دیکە بیر بکەرەوە.
ئەسپەرین کاریگەری لەسەر تۆپەڵبوونی خوێن هەیە وئەمەش سوود بەو کەسانە دەگەیەنێت کە خۆیان نەخۆشی دڵیان لەگەڵدایە، بەڵام ئەگەر هیچ کێشەیەکی دڵ نییە، ئەوا توێژیەنەوەکان دەریان خستووە کە ئەسپەرین دەتخاتە مەترسی گەورەتر بۆ خوێنبەربوونی مێشک یاخود گەندە.
دکتۆر نیسان، دەڵێت چەند بەڵگەیەک بۆ چەندین ساڵ دەریخستووە کە ئەو نەخۆشانەی کە پێشتر نەخۆشی دەمارەکانی دڵیان نەبوو و هەمووڕۆژێک ئەسپرتین دەخۆن چەند سوودیان پێدەگەیەنێت ئەوەندە مەترسی.
لە توێژینەوەیەکی دیکەدا پێشنیار دەکات کە کەسە تەندروستە پێگەیشتووەکان کە ڕۆژانە ئەسپەرین دەخۆن ، مەترسی تووشبوون بە هەموو نەخۆشیە کوشندەکان بەتایبەتی بە شێرپەنجە زیادی کردووە تیایاندا.
توێژینەویەکی تر کە پشگیری لەمە دەکات:
لە تازەترین لێکۆڵینەوەدا توێژەرەوان ئەنجامی پێنج ساڵ توێژینەوەیان بڵاو کردەوە کە باس لە ٢٠ هەزار کەسی پێگەیشتووی بەساڵاچوو دەکات کە ڕۆژانە ١٠٠ گرام ئەسپەرینیان خواردووە.
ئەنجامەکە چی بوو؟
بۆیان دەرکەوت کە ئەو گروپەی کە ئەسپەرینیان خواردووە ڕێژەی خوێن بەربوون تیایاندا  زیادی کردووە بەبێ ئەوەی دەمارەکانی دڵ هیچ سوودێکیان پێگەیشتبێت.
ئەگەر لە ئێستەدا ڕۆژانە ئەسپەرین بەکار دەهێنیت . لەپر وازی لێ مەهێنە سەرەتا پرسو ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی تەواو.