ئایا رێنماییەکانى دواى بینین و سەردانى پزیشک لەبیر دەکەى؟

تەندروستی

26/09/2019‌ 855 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کاتێک لەلای پزیشک دێتە دەرەوەو مێشکت بەتاڵ و نازانی پزیشکەکە چ ڕێنمایەک و ئامۆژگاریەکی پێداویت،ئەوا بزانە ٩ لە ١٠ ی خەڵکەکان لە پزیشکەکەیان تێناگەن کاتێک دەرمانیاان بۆ دەنسرێت.
ئەمە هیچ پەیوەندی بە ئاستی ڕۆشنبیری یاخود زیرەکیەوە نییە. تەکنەلۆژیانی تەندروستی زمانێکی بیانییە بۆ زۆربەمان.
ماری بێس مۆدیک پسپۆر لەباری پەرستاری لە ئۆفیسێک لە Advanced Practice دەڵێت"ڕاڕایی دەبێتە کۆسپ بۆ ئەوەی گوێبگرین و ئەشتانەی گوێمان لێدەبێت پرۆسەیان بکەین بەبیری خۆمانی بێنینەوە. توێژینەوەیەک دەری دەخات کە تەنیا ٪٥٠ ی ڕێنمای وزانیاریەکان کە دەرێت بە نەخۆشەکان ڕاستن، ونیوەی ئەو زانیاریانەش بەڕاستی بیردەهێنرێتەوە".
پەیوەندیەکی ڕوون یەکێک لە بەهێزترین کەرەستەکانە کە دەتوانیت بەکاریبهێنیت بۆ ئەوەی بە تەندروستی بمێنیتەوە، وەک دکتۆرە ماری دەڵێت "تاچەند بەباشی لە پزیشکەکەت تێگەیشتی کە باسی چی کردووە ئەوان باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی نەخۆشیەکەت بەدەربنێت، چونکە تاوەک نەزانیت چی دەبێژێت پزیشکەکەت ئەوا نازانی چۆن چارەسەر وەربگریت"
هەموو ساڵێک چەندین خەڵک گیان لەدەست دەدەن بەهێ پەیوەدنی  ناڕوونەوە.چونکە تێنیەگەیشتوون لە زانیاریەکان کە پێیان دراوە.

دەبێت چی بکرێت؟
دەبێت هەر زانیاریەکی نوێ بەدەست گەیشت یاخود گۆرینی نیشانەکان دەبێت بە پزیشکەکەت بێڵیت. چونکە دەبێت لەبارەی نەخۆشیەکەتەوە هەموو شتێک بزانێت، ئەگەر تێنەگەیشتیت دەبێت پێی بڵێیت.
متمانە بە مێشک مەکە لەسەر کاغەزێک بینووسە.
پێش ئەوەی بچیتە لای پزیشکەکەت ،پرسیارەکان بنوسە وشوێن بۆ وەڵامەکان بەجێ بێڵە کە چاوت پێکەوت ئەوا وەڵامەکان بنوسە ، دڵنیابە کە سوودی زۆر دەبێت . هەموو ئەو زانیاریانەی لەسەر نیشانەکانی نەخۆشیەکەە چۆنێتی بەکارهێنانی دەرمانەکان تیایدا بنووسە.
ڕاستگۆبە/
هەندێ کەس تەواوی زانیاریەکان نادەن بە پزیشکەکەیان چونکە وا دەزانن پزیشکەکە بیرکردنەوەیەکی سەیریان لەسەریان دەبێت. یاخود دەکرێت هەست بە شەرم بکەیت بۆ دەرخستنی نیشانەکانی نەخۆشیەکەت.
کەسێکی دیکە لەگەڵ خۆتدا بێنە ژوورەوە لەکاتی چاوپێکەوتنی پزیشکدا ، ئەمەش سوودی دەبێت کاتێک ئەگەر تۆش زانیاریەکان تێنەگەیشتیت ئەو بتوانێت یارمەتی بدات.

ئامادەکردنى: رەوەند ئیسماعیل

سەرچاوە: clevelandclinic