چۆن قەڵەوی دەبێتە هۆی لەناوبردنی بۆرییەکانی خوێن ؟

جیهان

27/09/2019‌ 704 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکی ئاشکرای کردووە کە قەڵەوی رووپۆشی ناوەوەی بۆرییەکانی خوێن وێران دەکات لەبەر ئەوەی شانە چەورییەکان پرۆتینێکی زیانبەخش دەردەکەن .
زانا چینییەکان شیکردنەوەیان بۆ داتای زیاتر لە ١٠٠٠ کەس کردووە کە تووشی رەقبوونی خوێنبەرەکان بوون ، ئەو گرفتە تەندرووستییەش کاتێک روودەدات کە کلسی چەوری لەناو ئەو بۆڕیانەدا بنیشێت .
ئەنجامی شیکردنەوەکان دەریانخستووە کە کە کەسە قەڵەوەکان ئاستێکی بەرزتر لە پرۆتینی ناسراو بە WNT5A لە شانە چەورییەکانیان دەرداوە .
پرۆتینی WNT5A دەبێتە هۆی "شەکەتبوونی ناوخۆیی " کە پەیوەستە بە کەڵەکەبوونی نیشتەنییە کانزانییەکان لە بۆرییەکانی خوێندا .
بەتێپەڕبوونی کات ، ئەم نیشتەنیانە بە کڵۆ خوێنەکانەوە دەنیشن و بۆرییەکانی خوێن تەسک دەکەنەوە ، بەوەش بری پێویستی ئۆکسجین ناگاتە ئەندامەکانی جەستە ، کە بۆی هەیە سەکتەی مێشک و نۆرەدڵی درووست بکات .
تویژەران ئومێد دەکەن رۆژێک بێت بتوانن لەڕێگای دەرمانگەلێکەوە پرۆتینی WNT5A بەئامانجبگرن کە نەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لای ئەو کەسانەی بەدەست زێدە قەڵەوییەوە دەناڵێنن .
نەخۆشی بۆرییەکانی خوێن کاتێک درووست دەبێت ئەگەر بێت و ئەو بۆڕیانە هەوکردوو و لاواز بن ، کە دیارترین نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دڵە .
لێکۆڵینەکە لەلایەن کۆلێژی پزیشکی زانکۆی شەنگاهای جیاو تونگ کراوە و تێبینی ئەوە کراوە کە قەڵەوی دەردانی تەنۆکەکانی ناو شانە چەورییەکان دەگۆڕێت ، ئەو تەنۆکانەش کاریگەری لەسەر پێکهاتەو وئەرکی بۆڕییەکانی خوێن دەکات .
لێکۆلەران دەڵێن پێش ئەوەی پشت بە بەئامانجگرتنی پرۆتینی WNT5A لەڕێگای شێوازەکانی  چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی دڵ ببەسترێت، پێویستە لە ئایندەدا لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئاژەڵان بکرێت .