شارپرێس:
گۆڤاری (ئیزفستیا) راپۆرتێکى ده‌رباره‌ی چڕبونه‌وه‌ی ركابه‌ریی له بازاڕی غازی جیهانیدا، و پێشبڕكێ له غازی شل و هه‌نارده‌كردنی له نێوان روسیا و قه‌ته‌رو ئه‌مریكادا بڵاوکردوەتەوەو ئاماژەى بەوە کردوە، له ماوه‌ی ده‌ساڵی داهاتوودا روسیا و ئه‌مریكا و قه‌ته‌ر هه‌ژمونیان به‌سه‌ر بازاڕی جیهانی غازی سروشتی‌دا ده‌بێت.
هەروەها باس لەوەشکراوە کە به‌كارهێنه‌ری غاز سه‌ره‌كی وڵاتی چین ده‌بێت كه له ژاپۆن زیاتر به‌كار ده‌هێنێت و له‌سه‌رجه‌م ئه‌وروپاش نزیك ده‌بێته‌وه.
كۆی به‌كارهێنانی غاز به شێوه‌یه‌كی گه‌وره له جیهاندا زیاد ده‌كات، و به‌رهه‌م هێنه‌ره گه‌وره‌كان رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان ده‌بێت له دیاریكردنی خستنه ڕو و نرخه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ئه‌مریكی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی (CSIS) ه‌وه باسی لێوه كراوه.
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده، له ده‌یه‌ی ئاینده‌دا روسیا ناردنه ده‌ره‌وه‌ی غاز بۆ 68 ملیار مه‌تر سێجا زیاد ده‌كات، واته سێ هێنده له‌سه‌ر ئاستی ئێستای، ئه‌مه‌ش له به‌ره‌نجامی كه‌وتنه كاری ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی زه‌به‌لاح له به‌رهه‌م هێنانی غازدا.
یه‌كه‌م، پرۆژه‌ی یامال بۆ غازی شل یه‌كه‌م باری غازی ئاماده‌كرد له ساڵی رابردوو، به‌سه‌رجه‌م وه‌زه‌كه‌یه‌وه كه گه‌یشته 16.5 ملیۆن تۆنی ساڵانه، و پاشان ده‌ستده‌كات به به‌كارخستنی كارگه‌یه‌كی قه‌باره گه‌وره بۆ شلكردنه‌وه‌ی غاز؛ ئه‌ویش بریتیه له (ئه‌ركتیك2) له ساڵی 20122 به وزه‌ی 18 تۆنی ساڵانه.
هه‌رچی وڵاتی قه‌ته‌ره نزیكه‌ی 125 ملیار مه‌تری سێجا غازی هه‌نارده كردوه له ساڵی رابردوودا، زیاتریشی ناردوه بۆ ولاتانی باشوری رۆژهه‌لاتی ئاسیا. ئێستاش كۆمپانیای قه‌ته‌ر بۆ په‌ترۆڵ كه ده‌وڵه‌ت خاوه‌ندارێتی ده‌كات پلان داده‌نێت بۆ زیاد كردنی به‌رهه‌م به رێژه‌ی 43%.
یه‌كه‌م، دوای ئه‌وه‌ی كۆتایی به پرۆژه‌ی (ره‌ئس لفان) دێت، كۆی وزه‌ی به‌رهه‌م هێنان له‌نێو ئه‌و وڵاته‌دا به قه‌باره‌ی 45 ملیار مه‌تری چوارگۆشه زیاد ده‌كات.
دووه‌م، فراوانكردنی وێستگه‌ی گۆڵدن باس له ئه‌مریكا 20 ملیار مه‌تری چوارگۆشه‌ی تری ده‌چێته سه‌ر. به‌مه‌ش قه‌باره‌ی گشتی هه‌نارده‌ی غازی شل له ژێر قه‌له‌مره‌وی قه‌ته‌ردا ده‌گاته 190 ملیار مه‌تری چوار گۆشه.
دیاره ئیداره‌ی زانیاری وزه پێشبینی گه‌شه‌كردنی هه‌نارده‌ی غازی ئه‌مریكی به رێژه‌ی 66% ده‌كات له ساڵی 2028 دا، به‌نمره یه‌كیش به پاڵپشتی غازی شلی سروشتی.
له كاتێكدا ئه‌مریكا له ساڵی 2018 دا به‌ته‌نها 28 ملیار مه‌تری چوارگۆشه‌ی له غازی شل هه‌نارده كردوه.
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات له ماوه‌ی ده ساڵی ئاینده، ئه‌و قه‌باره‌یه ببێته 140 ملیار مه‌تری چوارگۆشه و ئه‌م پێشبینیانه‌ش گه‌ش بینی زیاتری به‌دواوه نیه، چونكه به‌رهه‌م هێنانی غازی به‌ردیی له ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی جێگیر گه‌شه ده‌كات، و وێستگه‌كانی تری شل كردنه‌وه‌ی نوێ هه‌موو ساڵی به‌كارده‌خرێت.
RT.Arabic
حلمی ره‌سول ره‌زا