هاوسەرگیری تووشبوون بەجەڵتەی دڵ کەدەکاتەوە

تەندروستی

27/09/2019‌ 875 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
هاوسەرگری شتێکی زۆر سوودبەخشە، توێژینەوە دوای توێژینەوە دەری دەخات ئەوانەی هاوسەرگری دەکەن زیاتر دەژین. چێژ لە تەندروستیەکی باشتر و بەختەوەرتر وەرگردەگرن ئەوانەی هاوسەرگیریان کردووە زیاتر لە کەسە سینگلەکان. دەرکەوتووە کە هاوسەرگیری دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی هەبێت لەسەر جەڵدەی دڵ.

لە توێژینەوەیەکی کەنەدیدا دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی جەڵدی دڵ لێی داون نیو کاتژمێر زووتر گەیەنراونەتە نەخۆشخانە  وەک لە کەسە سینگلەکان.
بۆ هاوسەگری یارمەتی پیاو دەدات؟
ئافرەتەکان دەبنە خەمڕەوێن وگرنگی پێدەری پیاوەکان. زۆر باش دەزانرێت کە هەست وسۆزەکان دەتوانێت کاریگەری لەسەر تەنردوستی جەستە هەبێت، بەتایبەت تەنردوستی دڵ. بۆیە کاتێک پیاوان دەزانن گرنگیان پێدەدرێت ئەوا لەمەترسیەکانی جەڵدەی دڵ بەدوور دەبن.
لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتووە کەسەکان کە هاوسەرگیریان کردووە لە پیاوان و ژنان، کەمتر مەترسی جەڵدەی دڵیان هەیە لەناو ئەوانی کێشەی جەڵدەئ دڵیان هەیە.لە ٪٥٦ ئەو پیاوانەی کە هاوسەرگیریان نەکردووە مەترسی گیان لەدەستدانیان زیاترە و لە ئافرەتانیشدا ٪٤٣. دکتۆر ریمەرمان پسپۆر لەبواری نەخۆشیەکانی دڵ دا" دەڵێت هەرشتێک زووتر بووگەیەنێتە نەخۆشخانە ژیان زووتر ڕزگار دەکات".
ئامادەکردن/ ڕەوەند ئیسماعیل
سەرچاوە:  Health.clevelandclinic.org