دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

28/09/2019‌ 659 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی چەند وڵاتێكی بەرهەمهێنی نەوت لەوانە سعودییە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 83 سەنت بەرێژەی 1.3% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.91 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 50 سەنت بەرێژەی 0.9% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 55.91 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ماوەی رابردوو بەرهەمی نەوتی سعودییە بەهۆی چەند هێرشێكی موشەكی رووی لەكەمبوونەوە كرد، بەڵام ئێستا بەرهەمی ئەو وڵاتە رووی لەزیادبوون كردووەو ئەوەش نرخی نەوتی نزمكردووەتەوە.

هـ ـ ح