خانمێك لەرێگەی ئەپێكی مۆبایلە بڕێكی زۆر كێشی لەدەست داوە

تەندروستی

28/09/2019‌ 992 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چارتی نێلمس هەستی بەقورسی و ئەستەمی كرد لەكارەكەی و بۆی دەركەوت، كە كێشەكەی دەستی بەسەر ژیانیدا گرتووە.

لەبەرانبەردا چارتی دەستیكرد بە جێبەجیكردنی ڕینمایەكانی ئەپێكی مۆبایل، كە ناوی  Couch to 5K running app  و بەبێ پەیڕەوكردنی هیچ سیستەمێكی پارێزی خۆراك و وازهێنان لەو خواردنانی، كە خۆی حەزی پێیەتی توانی كێشی خۆی دابەزێنێت.

چارتی لەو بارەوە وتی: ئێستا زیاتر لەهەموو كات توانای ئەنجامدانی هەموو شتێكم هەیە لە ژیانمدا، ئەوەش دوای دابەزاندنی كێشی.

چارتی یەكەم جار، كە گەشتی كێش دابەزینی دەستپێكرد ئەو كاتەبوو، كە بۆی دەركەوتن لە كارەكەی توشی ئەستەمی و ناخۆشی دەبێتەوە، بۆیە دەستی كردن بە ڕاكردن كاتێك  Couch to 5K running app ی دۆزییەوە، كە دەتوانێت خشتەیەكی بۆ دروست بكات بۆ ڕاكردن.

لەپاش ئەمە چارتی حەزی بۆ مەشقكردن و ڕاهێنان زیادی كردوو دەستیكرد بە بەرزكردنەوەی قورسایی، لەپاڵ ئەمانەدا بەدوای شێوازی مەشقكردنی نوێدا دەگەڕا لە یوتوب.

هەرچەندە چارتی هەندێك گۆڕانكاری لە سیستەمی پارێزیدا كرد، بەڵام ڕێگەی بەخۆی دا چوكولێت و جبس بخوات و وازیان لێ نەهێنێت.

ئەو وتیشی: بۆم دەركەوت نابێت خۆم بگرمەوە لە خواردنی ئەوانەو خواردنی ئەوەی بمەوێت یارمەتیم دەدات بەردەوامبم لەسەر مەشقەكانم.

لەپاڵ ئەمانەشدا چارتی باسی لەوەش كردووە، كەلەدەستدانی كێش ئاسان نەبووە بۆی و هەندێك ئاستەنگی بۆ دروستبووە، هەروەها وتی: هەندێك جار جەستەمان دەچێت بۆ پێشەوە، بەڵام مێشكمان لە قوڕدا چەقیوە، هەرچەندە بەرەوپێشەوە چووبین.

هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە، كە یاری مێشك زۆر قورسترە لەمەشقكردنی جەستە، فێربوون بۆ خۆشویستنی خۆم‌و مامەڵەكردن بە نەرمونیانی و گۆرێنی بیركردنەوەكانم زۆر قورسبوو بەڵام هەروەها گۆڕینی بارودۆخیش بوو.

ئێستا چارتی هانی كەسانی دیكە دەدات بۆ ئەوەی هەنگاوەكانی ئەم جێبەجێبكەن و دەست بە مەشقكردن بكەن.

سەرچاوە: The Sun 
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل