بۆچی رێنماییە تەندروستییەكانی پزیشك لەبیر دەكەین؟

تەندروستی

28/09/2019‌ 671 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئایا كاتێك لەلای پزیشك دێتە دەرەوەو مێشكت بەتاڵ و نازانی پزیشكەكە چ ڕێنمایەك و ئامۆژگاریەكی پێداویت؟ ئەوا بزانە ٩ لە ١٠ ی  خەڵكی لەپزیشكەكەیان تێناگەن كاتێك دەرمانیان بۆ دەنووسرێت.

ئەمە هیچ پەیوەندی بە ئاستی ڕۆشنبیری، یاخود زیرەكیەوە نییە، كە تەكنەلۆژیانی تەندروستی زمانێكی بیانییە بۆ زۆربەی زمانەكان.

ماری بێس مۆدیك پسپۆر لەباری پەرستاری لە ئۆفیسێك لە Advanced Practice دەڵێت: ڕاڕایی دەبێتە كۆسپ بۆ ئەوەی گوێبگرین‌و ئەشتانەی گوێمان لێدەبێت پرۆسەیان بكەین بەبیری خۆمانی بێنینەوە.

هەروەها توێژینەوەیەك دەری دەخات، كە تەنیا ٪٥٠ ی ڕێنمایی و زانیارییەكان، كە دەرێت بە نەخۆشەكان ڕاستن‌و نیوەی ئەو زانیارییانەش بەڕاستی بیردەهێنرێتەوە.

پەیوەندیەكی ڕوون یەكێك لە بەهێزترین كەرەستەكانە، كە دەتوانیت بەكاریبهێنیت بۆ ئەوەی بە تەندروستی بمێنیتەوە، وەك دكتۆرە ماری دەڵێت: تاچەند بەباشی لە پزیشكەكەت تێگەیشتی، كە باسی چی كردووە ئەوان باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی نەخۆشییەكەت بەدەربنێت، چونكە تاو نەزانیت چی دەبێژێت پزیشكەكەت ئەوا نازانی چۆن چارەسەر وەربگریت.

هەموو ساڵێك چەندین خەڵك گیان لەدەست دەدەن بەهۆی پەیوەندی ناڕوونەوە، چونكە تێنیەگەیشتوون لە زانیاریەكان، كە پێیان دراوە.

دەبێت چی بكرێت؟
دەبێت هەر زانیاریەكی نوێ بەدەست گەیشت، یاخود گۆرینی نیشانەكان دەبێت بە پزیشكەكەت بێڵیت، چونكە دەبێت لەبارەی نەخۆشییەكەتەوە هەموو شتێك بزانێت، ئەگەر تێنەگەیشتیت دەبێت پێی بڵێیت.

متمانە بە مێشك مەكە لەسەر كاغەزێك بینووسە
پێش ئەوەی بچیتە لای پزیشكەكەت، پرسیارەكان بنووسەو شوێن بۆ وەڵامەكان بەجێبێڵە، كە چاوت پێكەوت ئەوا وەڵامەكان بنووسە، دڵنیابە سوودی زۆر دەبێت. 

هەموو ئەو زانیارییانەی لەسەر نیشانەكانی نەخۆشییەكە چۆنێتی بەكارهێنانی دەرمانەكان تێیدا بنووسە.

ڕاستگۆبە
هەندێك كەس تەواوی زانیارییەكان نادەن بە پزیشكەكەیان چونكە وا دەزانن پزیشكەكە بیركردنەوەیەكی سەیریان لەسەریان دەبێت، یاخود دەكرێت هەست بە شەرم بكەیت بۆ دەرخستنی نیشانەكانی نەخۆشییەكەت.

كەسێكی دیكە لەگەڵ خۆتدا بێنە ژوورەوە لەكاتی چاوپێكەوتنی پزیشكدا ، ئەمەش سوودی دەبێت كاتێك ئەگەر تۆش زانیارییەكان تێنەگەیشتیت ئەو بتوانێت یارمەتی بدات.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل