نیشانە سەرەتایەكانی تووشبوون بەجەڵدەی دڵ چییە؟

تەندروستی

29/09/2019‌ 5653 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پسپۆڕ لە نەخۆشیەكیانی دڵ ماوین عەبدوڵڵا، كە بەڕێوبەر لە ناوەندی پزیشكی كلیڤلاندە دەڵێت: نیشانەی جەڵدەی دڵ ئاسایی ئازارێكی زۆری سنگ‌و قورسبوونی كۆڵەی سنگە پێ وەسف دەكرێت، بەڵام خەڵك دەكرێت هەندێك نیشانەی دیكە ئەزموون بكەن لەم حاڵەتەدا.

نیشانە سەرەتاییەكانی جەڵدەی دڵ دەكرێت ئەمانە بێت:
پەستان، یاخود قورسبوونی سنگ (لەبری ئازار)
ئازار لە قۆڵ، چەناگە، مل و پشت دا.
ئارەقكردنەوەی سارد.
كەمبوونەوەی هەناسە دان.

هەموو كەسێك گەنج، پیر ، پیاو، ژن دەكرێت ئەزموونی ئەمە بكەن، هەرچەندە زیاتر لە ئافرەتاندا ئەم حاڵەتە باوە.

جەڵدەی دڵ كاتێك ڕوودەدات، كە دەمار دەگیرێت‌و وروژمی خوێن زیاد دەبێت‌و زیان بە ماسولكەی دڵ دەگەیەنێت. 

بەبێ چارەسەرێكی خێرا، ڕیشاڵەكانی دڵ دەست دەكەن بە لەناوچوون. بۆیە هەتا زووتر پزیشەكەت دەستبكات بە چارەسەر ئەوا ئەنجامەكان ئەرێنی دەبن.

دەكرێت ڕێژەی مەترسی جەڵدەی دڵ زیاد ببێت ئەگەر ئەمانەت هەبێت:
قەڵەوی.
نەخۆشی شەكرە.
پێشتر جەگەرت كێشابێت.
ڕابردوویەك لە نەخۆشی دڵ، یاخود پێشتر جەڵدەی دڵ تووش بووبێت.

پەستانی خوێنی بەرز، یاخود بەر بەرزی كۆریسترۆڵ، كە لەخێزانەكەت دا ڕابردووی نەخۆشییەكانی دڵیان هەبووبێت.

سەرچاوە: health.clevelandclinic.org
وەرگێران: ڕەوەند ئیسماعیل