شارپرێس:
ئەگەر دەناڵێنیت بە ئازاری درێژخایەنەوە، ئەوا پسۆڕان دەڵێن: پارێزییەك دەتوانێت یارمەتی بدات، بەتایبەت ئەگەر تەركیزبكەیتە سەر خواردنی سەوزەوات، چونكە كاریگەری ئەرێنی زۆری هەیە.
ویلیام وێلكیس، كە بڕوانامەی دكتۆرای هەیە و پسپۆر لەبواری ئازارەكانی جەستەدا دەڵێت: ئەو نەخۆشانەی بە سیستەمی پارێزی ڕووەكی پابەندن ئەوا بەشێویەكی بەرچاو نیشانەی ئازارەكانیان لەسەر نەماوە.
ئەنجامدانی مەشقێكی ئاساییو كۆنترۆڵكردنی سترێس و خواردنی خۆراكی تەندروست هەموویان دەتوانێت هەوكردن و ئازەرە درێژخانەكان كەمبكاتەوە.
سێ بنچینەی سیستەمی پارێزی هەیە دەبێت بیزانیت:
خواردنی هەمە ڕەنگ بخۆ:
هەموو ڕۆژێك هەوڵبدە هەشت جۆر لە سەوزەوات بخۆیت، و لەوانەش دەبێت میوەشی تێدابێت.
ئاگاداری چاكی خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەكان و ماقلەمەنیەكان بە:
بەرهەمە شیرەمەنییەكان سنوورداربكە، كاتێك پاقلەمەنەیەكان دەخۆیت، واز لە كاربۆهایدراتی سادە و شەكری پاڵاوتە.
لە گۆشتی سوور دەووركەوەرەوە:
گۆشتی سوور بەجۆرێك بخۆ وەك ئەوەی گۆشتی قەڵ دەخۆیت لە ساڵێكدا دوو جار.
واڵكێس دەشڵێت: لە بۆنەیەكی تایبەتدا نەبێت گۆشتی سوور مەخۆ، لەبری ئەوە ماسی بخۆ یاخود خواردنی ڕووەكی بخۆ.
ئەو وتیشی: گۆشتی مریشك شتێكی ئاساییە و زیانی نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سوودی دژی هەڵئاوسان نییە.
بۆ ئەنجامی باشتر ئەم هەنگاوانەش جێبەجێ بكە:
خۆت دابەزینە بۆ ئەو كێشە نموونەیەیی، كە خۆت حەزی پێدەیەكیت، چونكە دابەزینی كێش خۆی لەخۆیدا دژی هەڵئاوسانە.
ڕۆژانە مەشق بكە، وەك ڕۆشتن بۆ ماویەك.
چارەسەری سترێس و قەلەقی بكە ئەگەر هەست پێكرد.
سەرچاوە: health.clevelandclinic.org
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل