موسەننا ئەمین داوای ئاشكراكردنی داهاتی نەوتی هەرێم دەكات

عیراق

29/09/2019‌ 1503 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان داوای ئاشكراكردنی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لەدەسەڵاتی هەولێر دەكات.

موسەننا ئەمین لەمیانی لێدوانێك وتی: پرسی بەشە بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و موچەی موچەخۆرانی هەرێم پەیوەندی بە هەڵوێستەكانی حكومەتی هەرێمەوە هەیە، كە پێویستە حكومەتی هەرێم شەفاف بێت.

سەرۆكی فراكسیۆنەی یەكگرتوو وتیشی: دەبێت حكومەتی هەرێم وەڵامی ئێمەو ڕایی گشتی و بەغداش بداتەوە، كە چی لە نەوتی هەرێم دەكات.

ئەو بەدووری دەزانی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بگاتە ئەو ئاستەی پەیوەندی نەمێنێت‌و كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و حكومەتی عێراق بكشێتەوە.

هـ ـ ح