مەسرور بارزانی هانی کۆمپانیا چینییەکان دەدات لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن

کوردستان

29/09/2019‌ 990 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ  نی روچی، کونسوڵی گشتی چینی میللی لە هەرێمی کوردستان كۆبووه‌وه‌ و هانی کۆمپانیا چینییەکانیش دەدات لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن. 

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ  نی روچی، کونسوڵی گشتی چینی میللی لە هەرێمی کوردستان كۆبووه‌ته‌وه‌ و کونسوڵی گشتی چینی میللی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە وڵاتەکەی بە گرنگییەوە لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و هانی کۆمپانیا چینییەکانیش دەدات لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن.

وتیشی،" بەمزووانە بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر دەکرێتەوە و بەشی زمانی کوردیش لە زانکۆی بێژینگ دەکرێتەوە". 

هەروەها کونسولی چینی میللی جەختی لەوە کردەوە، لەو پرۆژە ستراتیجییانەی کە لە ئەنجامی سەردانی ئەمدواییەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چین رێککەوتنی لە بارەوە کرا ، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی گرنگیدانی وڵاتی چینی بە هەرێمی کوردستان کرد لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نیوان هەردوولا. 
ه.م

بەپەلە