شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكرد، پشكنینێكی خوێن ده‌توانێت 20 جۆری شێرپه‌نجه ده‌ستنیشان بكات.
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی دانا فاربه‌ر بۆ شێرپه‌نجه ئه‌نجامدراوه ئه‌وه ئاشكرابووه، جۆرێكی نوێ له‌پشكنین بۆ خوێن كه پشت به DNA ده‌به‌ستێت و به‌شێوه‌یه‌ك ورده كه ده‌توانێت 32%ی تووشبوان به شێرپه‌نجه له قۆناغی یه‌كه‌م، ڕێژه‌ی 76% تووشبوان به شێرپه‌نجه له قۆناغی دووه‌م ئاشكرابكات.
جیفری ئۆكسنارد له‌په‌یمانگه‌ی دانا فاربه‌ر كه سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌و پشكنینه نوێیه پشت ده‌به‌ستێت به پشكنینی خوێن كه ده‌توانێت 20 جۆری شێرپه‌نجه ده‌ستنیشان بكات.
سه‌رجه‌م ئه‌و جۆرانه‌ی شێرپه‌نجه كه به‌هۆی ئه‌و پشكنینه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، له شێرپه‌نجه مه‌ترسیداره‌كانن وه‌ك (شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، په‌نكریاس، جگه‌ر، قۆڵۆن و خوێن).
ڕ . ج