ئەو پێنج خواردنەی تەندروستی جگەر دەپارێزن

تەندروستی

30/09/2019‌ 1773 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
پزیشكان ئاماری ترسناك لەسەر بڵاوبوونەوەی دیاردەی چەوری جگەر بڵاودەكەنەوە، تەنانەت لای ئەو كەسانەش، كە خواردنەوە كحوولییەكان ناخۆنەوەو بەڕای شارەزیان ئەوە نیشانەی پەیرەوكردنی سیستەمێكی خۆراكی هەڵەیە.

لەناو ئەو خواردنە زیانبەخشانە، خواردنە چەورەكان و خواردنە دەستكردەكان و شیرینی و لەقوتوونراوەكان، بەڵام پێنج خۆراك هەیە بەشێوەیەكی تایبەت سوودیان بۆ جگەر هەیە ، بەمجۆرە: 

كولەكە 
لەپێناو پاراستنی جگەر دەبێت بڕێكی زۆرتر كولەكە بخورێت، لەبەر ئەوەی كولەكە ڤیتامینی دەگمەنی Т تێدایە و یارمەتی هەرسكردنی خواردنە قورسەكان دەدات و شەكەتبوونی جگە سووك دەكات.

لامیناریا (خڕچنگ) 
گەڵاكانی لامیناریا خوێی ترشی ئەلجینیكی تیدیە و یارمەتی پاككردنەوەی جەستە دەدات لەماددە زیانبەخشەكان و ماددە قورس و ژەهراوی و تێرەكان لادەبات. 

بەرهەمە شیرەمەنییەكان 
بەرهەمە شیرەمەنییەكان دەبنە هۆی لابردنی ماددە ژەهراوییەكان لەناو جەستەدا.

قەیسی وشككراوە 
شیرینی و فڕنكارییەكان بەتایبەت دەستكردەكان زیان بە جگەر دەگەیەنن ، بۆیە واباشترە شیرینییە ئەندامییەكان و میوەی وشككراوەی وەك قەیسی وشككراوە بخورێت لەبەر ئەوەی ئەگەر بەشێوەیەكی بەردەوام بخورێت دەبێتە پارێزێك لە تووشبوون بە شێرەپەنجەی جگەر، جگە لەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش كەمدەكاتەوە، كە دەبێتە هۆی شەكەتبوونی جگەر.

رۆنی زەیتوون 
زەیتی زەیتوون ڤیتامین E تێدایە، كە یارمەتی كاركردنی جگەر دەدات، جگە پاڵاوگەیەكە بۆ پاڵاوتنی ژەهری ناو جەستە و بەرەنگاری شوێنەوارە نەرێنییەكانی تیشكی رۆژ و دووكەڵی جگەرە و پیسبوونی هەوا و تیشكدانەوەكان.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی