بۆ ئافرەتانی دووگیان.. چۆن لەكاتی سكپڕیدا كەم خەوی چارەسەر دەكەیت؟

تەندروستی

30/09/2019‌ 728 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانینی ڕێگەیەك بۆ خەوێكی باشتر لەكاتی سكپریدا تەنیا گرنگ نییە بۆ دەستكەوتنی وزەو باشتركردنی دەروون، بەڵكو ئافرەتی دووگیان ئەگەر خەوی كەمی هەبێت كێشەو ئاڵۆزی بۆ دروست دەكات.

لێرەدا چەند تێبینەك دەخەینە ڕوو، كە یارمەتی دەدات بۆ خەوێكی باشتر لە كاتی سكپڕێدا:

ڕۆتینێكی هێوركرەنەوە دابنێ لەكاتی خەوتندا.

كاتێكی تایبەت بۆ خەوتن و خەبەربوونەوە دابنێ.

بەر لە سەعاتێك لە خەوتن خۆت لە ئامێرە ئەلكترۆنییەكان دوورخەورەوە، ئەگەر ئەمەش نەكرا ڕووناكی شاشەی ئامێرەكان كەمبكرەوە.

ڕێژەی كافاین لە سیستەمی خۆراكی دا سنوردار بكە.

دەتوانیت سترێس و قەڵەقی بە یۆگا، یاخود هەر مەشقێكی دیكە، كە بۆ هێوركردنەوە دەكرێت ئەنجام بدەیت.

لەسەرلا بخەوە، پێویستت بە سەرینێك دەبێت بۆ ئەوەی سوودی بۆ پشت و ئەژنۆت هەبێت.

كێشەی هەناسەدان چارەسەر بكە، بە بەرزكردنەوەی سەرت لەكاتی خەودا.

ئاوخواردنەوە لەبیر مەكە.

سەرچاوە: health.clevelandclinic.org
وەرگێڕان:ڕەوەند ئیسماعیل