بۆ بەیانیان بەخەبەردێت هەست بە ماندوێتی دەكەیت و چارەسەركەی چییە؟

تەندروستی

30/09/2019‌ 2607 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەموو كەس هەندێك شەو هەیە، كە نەتوانن بخەون و بەیانی بە ماندووێتی خەبەریان دەبێتەوە. 

نەخەوتن دەكرێت بەهۆی قاوە و مادە وزەبەخشەكانەوە بێت، لەكاتێكدا ڕۆژەكەی  یارمەتی بدەن بۆ ئەوەی بە چالاكی بمێنیتەوە، بەڵام شەوان ئەمانە كێشەی زۆر دروست دەكەن.

بڕی خەو چەند پێویستە؟
لاورێند سمۆلی دایرەكتەری نەخۆشی ناڕێكی خەو لە ناوەندی كلیڤلاند لە فلۆریدا دەڵێت: لەكاتێكدا چەند ڕێنمایەكی گشتی هەن، بەڵام لەڕاستیدا كەس نازانێت بەتەواوی تاكێك چەند خەوی پێویستە، بەڵام ئەوەی دەیزانین ئەوەیە، كە پشت بە بۆماوەیی و پێویستی تاك دەبەستێت.

وەك ڕێسایەكی گشتی، كەسی پێگەیشتووی ئاسایی دوای قۆناغی هەرزەكاری پێویستیان بە ٧بۆ ٨ كاتژمێر خەو هەیە هەموو شەوێك.

هەندێكی دیكە دەتوانن ٥ بۆ ٦ بخەون، ئەوانەشی زۆر دەخەون دەكرێت پێویستیان بە ٩ بۆ ١٠ كاتژمێر خەو هەبێت.

چەند تێبینیەك بۆ خەوێكی باشتر
هەموو جارێك لەهەمان كاتدا هەستە لەخەو، كە دەكرێت كاتژمێر تەوایت نەكەیت، بەڵام كاتێك بەیانیان ڕووناكی خۆر لێت دەدات خەبەرت دەبێتەوە.

واز لە سەرخەوشكاندن بێنە، ئەگەر بە بەردەوامی لە ڕۆژدا دەخەویت، ئەو میكانیزمەی لە شەودا ئاماژەی ماندوێتی دەكات كاریگەری وەهای نابێت، خەوی ڕۆژانە زۆر كارەكە قورس دەكات لەكاتی خەوتن لە شەودا.

بەیانیان مەشقوڕاهێنان بكە، كاتێك شەوانە مەشق دەكەیت، جەستە گەرم دەبێت و وروژمی هۆرمۆنی ئەندریناڵین وا دەكات قورس خەوت لێبكەوێت، بۆیە بەیانیان بخەوە.

لە كافاین‌و  نیكۆتین و هەندێك دەرمان خۆت بەدوور بگرە

كاتێك خەوی باش نەبوو ئەوا ئەنجامەكەی ئەمانە دەگرێتەوە:
بەقورسی كارەكان ئەنجام دەدرێت.
بەئەستەمی تەركیز دەكرێت.
لەقوتابخانە و كۆبونەوەكاندا خەوت لێدەكەوێت.
گۆڕینی دەرووی وەك خەمۆكی و ڕاڕایی.

سەرچاوە: health.clevelandclinic.org
وەرگێران: ڕەوەند ئیسماعیل