نرخى سەرجەم دراوە بیانیەکان لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان دابەزی

کوردستان

30/09/2019‌ 911 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ دابەزیووە بۆ هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 450 دیناری عێراقیە.

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 450 دیناری عێراقی بووە لەکاتێکدا رۆژانى رابردوو بە 120 هەزارو 500 دینار بووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی  بە 132 هەزار دیناری عێراقی‌ مامەڵەى پێوەکراوەو 100 پاوەنیش بەرانبەر 147 هەزار دیناری عێراقی بووە.

هەروەها تمەنی ئێرانی بەرانبەر دیناری عێراقی 100 هەزار تمەن بە 10 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 250 دیناری عێراقییە.


س.هـ