خانەنشینبوونی فڕۆكەی شەڕكەری ئەمریكی (ئیف-15) لەبەرانبەر (سو-35)ی روسی

جیهان

30/09/2019‌ 2036 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فرۆكەی شەڕكەری روسی (سو-35) ی نوێ بووەتە ركابەرێكی بەهێزی فڕۆكەی ئەمریكی (ئێف-15)، دوای ئەوەی توانی لەپێگەی سەركردایەتی كردنی فرۆكە شەڕكەرەكانی نەوەی چوارەم دووریبخاتەوە.

ماڵپەڕی (Globalivillagespace) ئەو تایبەتمەندییانەی باس كردووە، كە وا دەكات فرۆكە روسییەكە لە ركابەریدا پێش ئێف-15 ی ئەمریكی بكەوێتەوە.

لە حەفتاكانی سەدەی رابردوودا ئێف-15ی ئەمریكی لە میانی چەند قۆناغێكەوە خرایە روو بە گوێرەی پێویستییەكانی ئەو كات لەسەر ئاستی ئێستا بۆ پەرەپێدانی تەكنەلۆجیا. 

شارەزایان بڕوایان وایە ئەو فرۆكەیە بۆ چەند ساڵی ئایندەش لەلایەن هێزە ئاسمانیەكانی ئەمریكاوە بەكاردەهێنرێت. لە ئێستادا ئێف-15 لە ژێر پرۆسەیەكی وردی نوێكردنەوە دایە، كە خۆی لە بەكارهێنانی كەلوپەلی نوێ و ئەلیكترۆنیاتی فرۆكەو جوڵێنەرە خۆگۆڕینەكاندایە.

لە بەرانبەر ئەوەدا، دیزاینەرەكانی سۆڤیەت نمونەی (سو-27) یان پەرە پێدا و بە قووڵی نوێگەرییان تێدا ئەنجامدا و ناویان لە فرۆكە شەڕكەرە نوێیەكە نا (سو-35)، كە بەئەلقەی گواستنەوە دادەنرێت لە نێوان سو27 و نوێترین شەڕكەر لەنەوەی پێنجەم (سو-57). 

ئەو فرۆكەیە بەوە جیا دەكرێتەوە، كە توانایەكی بەرزی هەیە بۆ مانۆڕ كردن بەهۆی جوڵێنەرە پاڵنەرەكانییەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاد بوونی گۆشەی هێرشكردنەكەی.

سو-35 و ئێف-15 رۆكێتی (ئاسمان بە ئاسمان) یان لێبەستراوە بۆ دووری (200 كلم). شارەزایان بڕوایان وایە لەكاتی رووبەرووبوونەوەی راستەقینەی ئەم جۆرە فرۆكانە لە ئاسماندا، ئەنجامی شەڕەكە بە شێوەیەكی سەرەكی پشت بە لێهاتوویی فڕۆكەوانەكەو تەكنییەكە بەكارهێنراوەكان دەبەستێت.

فڕۆكە رووسییەكە سیستەمی كۆنترۆڵكردنی بە راداری لێ بەستراوە (ئێربیس-ئی)، كە بەدواداچوون و هەماهەنگی ئامانجە ئاسمانی زەمینییەكان دەكات لەسەرجەم دۆخەكاندا لەهەر كاتێكدا بێت. 

سیستەمەكە لە نێوان 350 بۆ 400 كلم كار دەكات، ئەمەش وا لە فرۆكەی ئێف-15 دەكات بچێتە ناوچەی ئاشكرا بۆ هاویشتنی رۆكێتەكانی.

لە هەمان كاتدا سو-35 سیستەمێكی نوێ بەكاردەهێنێ بۆ گەران و بەدواداچوون بە تیشكی ژێر رەنگی سوور، كە رێگا دەدات بە دیاری كردنی شوێنی گشتی فرۆكەكە لەنێو بازنەیەك، كە چێوەكەی 50 كلم دەبێت. 

ئەو تەكنەلۆژیایە زۆر چالاكە لە دیاریكردنی فرۆكەی نادیاردا، ركابەرە ئەمریكییەكەی بەهەمان شێوە تەكنەلۆژیایەكی لێبەستراوە، كە كاردانەوەی هەیە لەگەڵ F-22 Raport.  بەمەش فرۆكەی ئێف-22 دەتوانێ فرۆكەكانی دوژمن ئاشكرا بكات و زانیارییەكان بگوازێتەوە بۆ فرۆكەوانی ئێ-15، بۆ ئەوەی بتوانێ رۆكێتەكانی لە ناوچەیەكی ئارامەوە بهاوێژێ.

لەو بارەیەوە، سیباستیان روبلینی پسپۆر لە ئاسایش و پڕچەككردن دەڵێت: فڕۆكەی ئێف-15 وەك شەڕكەرێكی شەبەح دیزاین نەكراوە، كاتێ سو-35ی روسی دروستكرا پێنوێنەكان بۆ ئەوە دەچن ئەرزشی نەمێنێ. 

ئەو بڕوای وایە فرۆكە روسییەكە بەهۆی تایبەتمەندیەكانییەوە زۆر روون نییە، بە شێوەیەك دەتوانێت لە دووریەكی كەمدا لە ئێف-15 نزیك بكەوێتەوە.

توانای سو-35 بۆ مانۆر كردن زۆر ناوازەیە، ئەمە جگە لە رووبەرووبونەوەی شەڕی ئەلیكترۆنی و هۆكارەكانی ئاشكراكردن، ئەم تایبەتمەندبانەش وا دەكات كاری ركابەرەكەی بە شێوەیەكی چالاك سنوردار بكات.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا