لیستی ئەو وڵاتانەی كەمترین قەرزی نێودەوڵەتیان لەسەرە

جیهان

01/10/2019‌ 2699 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
داتا نوێكانی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی لیستی ئەو وڵاتانەی ئاشكرا كردووە، كە بەراورد بە داهاتی نەتەوەییان كەمترین قەرزیان لەسەرە، كە لیستەكە ١٠ وڵات لەخۆدەگرێت‌و وڵاتێكی عەرەبی كەنداویشیان لەناودایە.

هۆنگ كۆنگ و ماكاو لەسەرووی لیستەكەی سندووقی نەختی نێودەوڵەتیدان بەوەی هیچ قەرزێكیان نییە، ئەو دوو وڵاتەش لەرووی كارگێرییەوە سەر بە وڵاتی چینن.

پلەی دووەمی ئەو وڵاتانەی كەمترین قەرزیان لەسەرە وڵاتی برۆنایە بەجۆرێك ڕێژەی قەرزەكانی دەگاتە ٢،٦% داهاتی نەتەوەییەكەی، هەرچی وڵاتی ئەفغانستانە بەڕێژەی ٦،٩% پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەی هەیە، كە كەمترین قەرزیان لەسەرە.

پلەی چوارەم بۆ وڵاتی ئیستۆنیایە بەوەی ڕێژەی قەرزەكانی دەگاتە ٧،٦% ، وڵاتی بۆتسواناش پلەی پێنجەمی هەیە و رێژەی قەرزەكانی دەگاتە ١٢،٨%ی داهاتی نەتەوەییان.

روسیاش پلەی شەشەمی لیستەكەی گرتووە بەوەی رێژەی قەرزەكانی دەگاتە ١٣،٨ ، هەروەها كۆنگۆی دیموكراتی بەڕێژەی ١٤% پلەی حەوتەمی هەیە و دوورگەكانی سلێمان پلەی هەشتەمی هەیە و رێژەی قەرزەكانی گەیشتووەتە ١٤،٦%ی داهاتی نەتەوەییەكەی.

هەرچی وڵاتی ئازەربایجانە پلەی نۆیەمی هەیە و رێژەی قەرزەكانی دەگاتە ١٧،٦% ی داهاتی نەتەوەیی وڵاتەكە و كوێتیش لەناو ئەو وڵاتانەی كەمترین قەرزیان لەسەرە پلەی دەیەمی هەیە و ڕێژەی قەرزەكانی دەگاتە ١٧،٨% ی داهاتی وڵاتەكە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی