خواردنی سیر ڕێگە لەنەخۆشی شێرپەنجەی سنگ دەگرێت

تەندروستی

01/10/2019‌ 872 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژەرانی زانكۆی بۆڤالۆ و بویرتریكۆ لەئەمریكا ئاماژە بەوە دەكەن ڕۆژانە خواردنی سیر و پیاز، چی بە كاڵی، یان بە خۆشە كراوی ڕێگری لە گەشەكردنی شێرپەنجەی سنگ دەكات.

دكتۆر هاوری دیسای یەكێك لە ئامادەكارانی ئەم توێژینەوەیە لەگۆڤاری nutrition and cancer نووسیویەتی: ئەو كەسانەی ڕۆژانە خۆشاوی سیر و پیاز دەخۆنەوە مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجە %67 كەمی كردووە.

دكتۆر دیسای ئاماژەی بەوەش كرد لەو توێژینەوەیەدا پشتیان بە توێژینەوەكانی پێشوو بەستووە سەبارەت بە خواردنی سیر و سوودەكانی‌و دەشڵێت: سیر دەوڵەمەندە بە مادەی فلافۆنوید، كە مادەیەكی دژە شێرپەنجەییە و بە تایبەتی ڕێگری لە شێرپەنجەی سنگ دەكات.

هەروەها دكتۆر لینا مو لە زانكۆی بۆڤالو دەڵێت: بە پێی ئەو توێژینەوانەی لەسەر ئاژەڵان ئەنجام دراوە بۆمان دەركەوتووە، كە ئەو پێكهاتانەی لە خواردنی سیر و پیازدا هەن بە تەواوی دژی نەخۆشییەكانی شێرپەنجەن.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ