شارپرێس:
توێژەران ئاماژە بەوە دەكەن بەكارهێنانی جلشۆر مەترسیدارە، چونكە بە تەواوی جل و بەرگ پاك ناكاتەوە و چەند بەكتریایەكی زیانبەخش بە جل و بەرگەوە لێناكاتەوە.
ماڵپەڕی MedicalXpress بڵاویكردەوە، توێژەران لە نەخۆشخانەیەك بەردەوام بەهۆی بەكتریایەكەوە دەیان ناڵاند، كە بنەبڕ نەدەكرا، دواتر دەركەوت بەكتریاكە بە جل و بەرگەكانەوەیە و ئەو جلشۆرانە توانای ئەوەیان نییە جل و بەرگ بە تەواوی پاك بكەنەوە.
هەروەها توێژەران ئەوەیان وت: ئەو بەكتریایە دەبێتە هۆی هەوكردنی گەدە و ئازاری هەمیشەیی، ئەگەر كەسێك بەردەوام ئازاری گەدەی هەبوو، بۆ ماوەیەك با هەوڵ بدات جل و بەرگەكانی بە دەست بشوات.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ