هۆكارەكانی لەبیرچوونەوەو رێگاكانی چارەسەری

تەندروستی

01/10/2019‌ 1126 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەمووكەس كات بۆ كات شتەكانی بیردەچێتەوە. بەتایبەتی كاتێك ژیان ئاڵوز دەبێت.

بۆماوەیی ڕۆڵێكی گەورەی لەسەر لەدەستدانی یادەورییەكان هەیە، بەتایبەت حاڵەتەكان كە پەیوەندیان بە دەمارەكانەوە هەیە، وەك نەخۆشی ئەلزەهایمەر.

هەرچۆنێك بێت دەركەوتووە، كە پارێزی و سیستەمێكی ژیانی باش دەكرێت كاریگەری لەسەر یادەوەرییەكان هەیبێت.

لەو شتانەش ئەمانن:
شەكر كەم بخۆ
خواردنی خۆراكە پڕ شەكەرەكان پەیوەندییان بە زۆرێك لە كێشەكانی تەندروستی و نەخۆشەییە درێژخانەكانەوە هەیە.

سەپڵیمێنتەكانی چەوری ماسی بەكاربێنە
ڕۆنی ماسی دەوڵەمندە بە ئۆمێگا ٣، كە ئەو جۆرە چەورییانە بۆ تەندروستی گشتی باشن و مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ كەمدەكاتەوەو هەوكردن ناهێڵێت، هێوركەرەوەیە بۆ سترێس و ڕاڕایی و قەڵەقی.

كێشی لەشت كەمبكەرەوە و بەتەندروسی باش بیهێڵەرەوە، چونكە زۆر گرنە بۆ تەندروستی گشتی و باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی جەستە و مێشكت لە بەرزترین باردا بهێڵیتەوە.

قەڵەوی دەبێتە هۆی كەمی ئەنسۆلین و هەوكردن، هەردووكیان كاریگەری نەرێنیان لەسەر مێشك هەیە، هەروەها مەترسی زۆر دەخاتە سەر توشبوونی نەخۆشی ئەلزەهایمەر و ئەو نەخۆشییانە گەشەپێدەدات، كە یادەوەریەكان لەناودەبەن.

بەباشی بخەوە
كەم خەوی هەندێك كات كاریگەری خراپی لەسەر یادەوری هەیە و خراپی دەكات، كە خەوتن ڕۆڵێكی گرنگی لەسەر یادەوەری هەیە، دەست دەكات بە ڕێكخستنی یادەوەرییە كورتەكان و بەهێزیان دەكات و دەیانگوێزێتەوە بۆ یادەوەرییە درێژخایەنەكان.

پسۆڕان پێشنیار دەكەن پێگەیشتوەكان لە نێوان ٧ بۆ ٩ كاتژمێر بخەون هەموو شەوێك.

ڕاهێنانی زیاتر بكە
زۆرێك لە توێژینەوەكان دەریان خستووە مەشق و ڕاهێنان هۆرمۆنی the secretion of neuroprotective زیاد دەكات، كە بۆ گەشەكردن سوودی هەیە و تەندروستی مێشك ڕادەگرێت.

سەرچاوە: www.healthline.com
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل