شنرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی تر تۆماردەكات

جیهان

01/10/2019‌ 468 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، كە دابەزینەكەی پەیوەندی بەزۆربوونی بەرهەمی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتەوە هەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ هەر بەرمیلێك نەوتی برێنتی جیهانی 60.78 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە نرخەكەی 1.13 دۆلار بەرێژەی 1.8% دابەزیوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای ئەو وڵاتەیە، 1.84 دۆلار بەرێژەی 3.3% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 54.07 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دادەبەزێت، كە پەیوەندی بەزۆربوونی بەرهەمی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتەوە هەیە.

هـ ـ ح