دەوڵەتی یاسا بڕینی پشكی هەرێم بە "باشترین چارەسەر" دەزانێت

عیراق

01/10/2019‌ 1789 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەنسوور بەعیجی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا دەڵێت: باشترین چارەسەر بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەكانی پەیوەست بەدۆسییەی نەوتی هەرێم بریتییە لەهەڵوەشاندەوەی بودجەی كوردستان.

هەروەها دەشڵێت هەرێمی كوردستان وا مامەڵە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی دەكات وەك ئەوەی، كە "دەوڵەتێكی جیاواز  بێت".

بەعیجی لەبەیاننامەیەكدا باسی لەوەش كردووە، كە هەرێمی كوردستان هیچكام لە داهاتەكانی رادەستی بەغدا ناكاتەوە، كە ئەوەش بەرهەمی ئەمڕۆ نییە، بەڵكو لەدوای رووخانی رژێمی بەعسەوە حكومەتی هەرێم دەستی دەستی بە بەغدا دەكات بۆ رادەستكردنی داهاتەكانی لەگەڵ ئەوەی خۆی پشكی تەواو لەبودجەی فیدراڵی وەردەگرێت.

پەرلەمانتارەكەی دەوڵەتی یاسا ئەوەش دەڵێت: لەگەڵ رەوانەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، هەرێم ئاستی داواكارییەكانی بەرزدەكاتەوە لەڕێگای ناردنی شاندەكانی بۆلای حكومەتی بەغدا بەو بیانووەی داهاتە نەوتییەكانی رادەست دەكات، بەڵام لەدواییدا یەك بەرمیل نەوتیش رادەست ناكەن، بۆیە "ڕێگە نادەین جارێكی تر ئەوە دووبارە ببێتەوە و سەروەت و سامانی پارێزگاكانی خۆمان نادەینە هەرێمی كوردستان".

بەعیجی باسی لەوەش كردووە، كە حكومەتی هەرێم وەك حكومەتی دەوڵەتێكی تر مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەكات، نەك وەك ئەوەی بەشێك بێت لە عێراق و سەر بە حكومەتی فیدراڵ بێت ، پێشیوایە باشترین چارەسەر بۆ كۆتاییهێنان بەو كێشانە هەڵوەشاندننەوەی پشكی هەرێمی كوردستانە لە بودجەی فیدراڵ و ئیتر هەرێم خۆی نەوتی خۆی هەناردە بكات و مامەڵە بە داهاتەكەیەوە بكات .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی