هەفتەى داهاتوو دابەشکردنى موچەى وەزارەتەکان دەستپێدەکات

کوردستان

01/10/2019‌ 1622 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بریارە هەفتەى داهاتوو دابەشکردنى مووچەى وەزارەت و دەزگاکانى حکومەت دەست پێدەکات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بە شارپرێسی وت، دابەشکردنى مووچە لە رۆژى یەک شەممەى هه‌فته‌ى داهاتوو دا دەست پێدەکات و یەکەم وەزارەتیش وەزارەتى پێشمەرگە دەبێت بۆ پێدانى مووچە.
بەوتەى سەرچاوەکەى شارپرێس رۆژى دووشه‌ممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و یه‌كه‌ى 70 ، 80 دابه‌شده‌كرێت بۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابەش دەکرێت.
هەروەها رۆژانى چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى و دارایی دابه‌شده‌كرێت.

حکومەتى هەرێم بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران پێویستى بە زیاتر بە 800 ملیۆن دۆلار هەیەو بۆ دابەشکردنى موچە پشت بە داهاتى نەوت و ناوخۆییەکان و ئەو پارەیەى لە بەغدتوە دێت دەبەستێت.

س.هـ