شارپرێس:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایدەگەیەنێت له‌مانگى رابردوودا 107 ملیۆن‌و 276 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆمپانیای سۆمۆ، له‌مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا 103 ملیۆن‌و 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست‌و باشووری عیراقه‌وه هه‌نارده‌كراوه.
ئاماژەى بەوەشکردوە، له كێڵگه‌كانی كه‌ركوكیشه‌وه 3 ملیۆن‌و 166 هه‌زار به‌رمیل‌و له كێڵگه‌ی گه‌یاره‌شه‌وه نزیكه‌ی 878 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه، جگه له‌وه‌ش 221 هه‌زار‌و 977 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ئوردن كراوه.
بەپێى وتەى جیهاد تێكڕای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رۆژێكدا 3 ملیۆن‌و 576 هه‌زار به‌رمیل بووه، له‌و بڕه‌ش 3 ملیۆن‌و 434 هه‌زار به‌رمیلی له به‌نده‌ره‌كانی باشوور‌و 106 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه هه‌نارده‌كراوه.
هه‌روه‌ها له كێڵگه‌ی گه‌یاره‌وه رۆژانه 29 هه‌زار به‌رمیل‌و بۆ ئوردنیش 7 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئه‌وه‌شی خستەڕوو له‌مانگی ئه‌یلولدا تێكڕای نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 59 دۆلار‌و 149 سه‌نت فرۆشراوه.
س.هـ