هەنار ژمارەیەكی زۆر رەگەزی خۆراكی تێدایە جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی

تەندروستی

02/10/2019‌ 712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەنار یەكێكە لە میوە هەرە تەندروستەكان بەجۆرێك ژمارەیەكی زۆر رەگەزی خۆراكی تێدایە، كە جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی.

بەگوێرەی پێگەی "دایرێكشن "، هەنار سەرچاوەی سەرەكی پێكهاتەی پۆلیفینۆڵە، كە وەك دژە ئۆكسێنإكی بەهێز كار دەكات‌و خانەكان لەلەناوچوون دەپارێزێت، بەشێوەیەك شەربەتی هەنار سێ ئەوەندەی چای سەوز دژە ئۆكسێنی تێدایە، جگە لەوەی هەنار رێگرە لە تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن و بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش.

هەموو دەنكە هەنارێك ٢٣٠ گەرمۆكەی تێدایە و ٢٠%ی ئەو پۆتاسیۆمەی تێدایە، كە جەستە لەرۆژێكدا پێویستی پێدەبێت ، لەگەڵ ٥٠%ی هەموو پێداویستی جەستە لە ڤیتامین سی.

هەروەها بەگوێرەی پێگەی "ستایڵ لایف"، هەنار پارێزگاری لەجێگیری پەستانی خوێن دەكات و كەڵەكەبوونی كۆلیسترۆڵ لە بۆرییەكانی خوێن كەمدەكاتەوە و رێگری لە رەقبوونی خوێنبەرەكان دەكات.

هەنار بۆ چارەسەركردنی حاڵەتەكانی سكچوونی توند بەسوودە و بەهۆی بوونی دژە ئۆكسینەكان بەرەنگاری میكرۆبەكان دەبێتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی