دیاردەی ڕۆشتن لەكاتی خەودا چییە و هۆكارەكانی چییە؟

تەندروستی

02/10/2019‌ 1457 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو دیاردەیە بە somnambulism ناسراوە، هەڵسوكەوتێكە لەمنداڵ لە نیوەی شەودا خەبەریدەبێتەوە و دەست دەكات بە ڕۆشتن یاخود ئەنجامدانی هەندێك چاڵاكی دیكە بەبێ ئەوەی هیچ یادەوەرییەكی لەسەر ئەم حاڵەتە هەبێت.

دەكرێت ئەو دیاردەیە لەنێوان ١ بۆ دوو كاتژمێری خەودا ڕووبدات و نزیكەی ٥ بۆ ١٥ خولەكی پێدەچێت.

نیشانەكانی ڕۆشتن لەكاتی خەودا كامانەن؟
یەكێك لە دیارترین نیشانە هەستانە لەخەو و پیاسەكردنە، بەڵام دەكرێت هەندێك ڕەفتارو هەڵسوكەتی دیكەش بگرێتەوە وەك:
•هەستان لەسەر جێگەی خەوتن‌و دووبارەكردنەوەی چەند جووڵەیەك.
•كەسەكە چاوی كراوەتەوە، بەڵام وا دەرناكەوێت لە بەخەبەربێت بەتەواوەتی.
•هەڵەشە دەردەكەوێت كەسەكە.
•كاتێك قسەیان لەگەڵ دەكرێت وەڵام نادەنەوە.
•بەخەبەربوونەوەیان ئەستەمە.
•لە خەدا قسە دەكەن.
•دەچنە شوێنی نامۆو جیاوازەوە.
هۆكارەكانی چین؟
•دەكرێت ئەم حاڵەتە لە بۆماوەیی خێزانەكەدا بوونی هەبێت.
•كەم خەوی.
•بڕینی خەو یاخود خەوێكی ناتەندروست .
•نەخۆشی یاخود تا.
•جۆری تایبەت لە دەرمان.
•سترێس و ڕاڕایی.
•كاتێك پێش نوستن میز نەكرێت.
•ژینگەیەكی ژاوەژاوە و قەرباڵغ یاخود ژینگەیەكی جیاواز.

وەرگێران: ڕەوەند ئیسماعیل