ئایا مەترسیدارە؟ سودو زیانەكانی بەكارهێنانی خوێ

تەندروستی

02/10/2019‌ 830 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێكخراوە تەندروستییەكان هەمیشە ئاگاداریمان دەدەنێ لەسەر مەترسییەكانی خوێ.

بەهۆی وەرگرتن و بەكارهێنانی خوێوە دەركەوتووە، كە دەبێتە هۆی ژمارەیەكی زۆر لەكێشەی تەندروستی.

هەرچۆنێك بێت، چەندین دەیە نەیانتوانی بەڵگەی بەهێزیان دەستبكەوێت بۆ سەلماندنی ئەو پرسە.

زۆربەی توێژینەوەكان لە ڕاستیدا دەریدەخەن، كە خواردنی برێكی كەمیش بێت لەخوێ، دەكرێت زیانبەخش بێت.

چۆن كاریگەری لەسەر تەندروستی دڵ هەیە؟
بۆ چەندین ساڵە، كە  بەپرسانی تەندروستی دەربارەی نەخواردنی سۆدیۆم هۆشیاریمان دەدەنێ، كە پێیان ڕاگەیاندووین نابێت زیاتر ٢،٣٠٠ گرام لە سۆدیۆم بخویت لە ڕۆژێكدا، ئەم بڕەش یەك كەوچكی چا دەكات.

خواردنی برێكی زۆر لەخوێ دەبێتە هۆی بەرزووبەوەی پەستانی خوێن و مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵدەی دەماخ زیاد دەكات.

هەرچۆنێك بێت هەندێك گومان لە سوودە ڕاستەقینەكانی وازهێنان لە سۆدیۆم هەیە، ئەوەش ڕاستە كەمكردنەوەی سۆدیۆم دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پەستانی خوێن.

بەتایبەتی ئەوانی حاڵەتی تەندروستییان هەیە وەك هەستیاری بە بەرزی ڕێژەی خوێ.

كەمی وەرگرتنی خوێ دەكرێت زیانبەخش بێت:
هەندێك بەڵگە دەریدەخەن كەمی خوێ لە سیستەمی خۆراكدا دەكرێت بەڕاستی زیانبەخشبێت.

كاریگەرییە نەرێنییەكانی ئەمانەن:
بەرزبوونەوەی ڕێژەی كۆریسترۆڵ
نەخۆشییەكانی دڵ، چەندین توێژینەوە دەریان خستووە كەمتر لە ٣ هەزار میلیگرام لە سۆدیۆم دەكرێت مەترسی گیان لەدەست دانی لێبكەوێتەوە بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵەوە.

نۆرە دڵێ، یەكێك لە توێژینەوەكان دەریخست وازهێنان لە خوێ مەترسییەكانی گیان لەدەست دان زیاد دەكەن بەهۆی نۆرە دڵێوە.

بەرگری دژی ئەنسۆلین:
چەند توێژینەویەك دەریانخستووە، كەمی خوێ لە خۆراكدا دەكرێت  بەرگری دژی ئەنسۆلین دروست بكات.

نەخۆشی شەكرە جۆری ٢:
توێژینەوەیەك دەریخست ئەو كەسانەی شەكرەی جۆری ٢ هەیە، كەمی سۆدیۆم هۆكارێك بووە بۆی و ئەمەش مەترسی گیان لەدەستدان زیاد دەكات.

ئایا دەبێت كەمتر خوی بەكار بهێنیت؟
هەندێك حاڵەتی تەندروستی هەن، كە وا دەكات بە ناچاری واز لە خوی بێنیت، بەڵام ئەگەر ئەگەر كەسێكی تەندروستیت و هەموو كات یەك جۆری پێكهاتەی خۆراك دەخۆیت ئەوا پێویست بەوە ناكات خەم بخۆیت لە خواردن و بەكارهێنانی خوێ.