تیرۆریستان جارێكی تر پەرە بەبوارە تەكنیكییەكانیان دەدەنەوە

جیهان

02/10/2019‌ 1231 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (كۆمیرسانت) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی رووبەرووبونەوەی بنكەی حەمیمیمی روسی لە سوریا و ئەنجامدانی دەیان هێرش بۆ سەری لە ماوەی ئەمساڵدا، سەرەڕای ئەو لایەنەی هاوكاری تیرۆریستەكان دەكات بە تەكنیكی مەترسیدار.

بەپێی راپۆرتەكە لە چی یەنایرەوە نزیكەی سەد فرۆكەی بێفرۆكەوان و رۆكێت لە ناوچەی بنكەی حەمیمیمی ئاسمانی روسی لە سوریا تێكشكێنراوە. ئەم زانیاریە لەلایەم وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا (ئیگۆر كۆناشینكۆف)ەوە راگەیەنراوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە تیرۆریستەكان بەردەوام تەكنییەكەكانیان پێشدەخەن.

لە 29ی ئابی ئەمساڵدا ناوچەی تامینە گەڕایەوە ژێر دەستی دەسەڵاتدارانی سوریا، كۆتا هێرشیش بە فرۆكەی بێفرۆكەوان بۆ سەر حەمیمیم لەناوچەی ئیدلبەوە ئەنجامدراوە لە 3ی ئەیلولدا بووە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، بەدور نازانرێت پەیوەندی هەبێت لە نێوان كەمبوونەوەی چڕێتی هێرشەكان بۆ سەر بنكەی ناوبراو دووركەوتنەوەی تیرۆریستەكان بۆ قووڵایی ناوچەی هەلكشان لە ئیدلب، بەڵام ئەمە، مانای ئەوە نییە تیرۆریستەكان دەستبەرداری هەوڵەكانیان دەبن لە هێرشكردنە سەر بنكەی ئاسمانی روسیا.

بەگوێرەی قسەی وتەبێژەكە، روونە تیرۆریستان چۆن لایەنە تەكنییەكییەكانی خۆیان پێشدەخەن، بەوەی ماوەی فڕینی فرۆكەكانیان زیادی كردووە بۆ 250 كلم، بەردەوامیش بەرزێتی فڕینی فرۆكەكان لە نێوان (50 مەتر بۆ 4.5 كلم دایە). 

لەناو بنكەی حەمیمیم، كۆناشینكۆف‌ پارچەیەك لەو فرۆكانەی خستە روو، كە خرابوە خوارەوە. هەندێك لەو پارچانە بە كارەبا كار دەكات و هەندێكی تریان بە پاتری، و جۆرێكیشیان بەسوتەمەنی. 

ناوبراو تێبینی ئەوەی كردووە قەبارەی گلدانەوەی سوتەمەنییەكە بەردەوام لە زیادبووندایە، ئەمەش ماوەی فڕینی فرۆكە زیاتر دەكات، كامێرای ڤیدیۆش بەسەر هەندێكیانەوە جێگیر كراون، هەروەها یەكێك لە فرۆكەكان لە كاتی هێرشكردندا دەتوانێت فرۆكەی تریش ئاراستە بكات.

دیارە ئەم بابەتە ماوەی ساڵێكە بوونی نییە، باسی لەوەش كردووە دەزگای پێوانەی فشاری هەوا لەسەر هەندێكیان جێگیر كراوە، بەگوێرەی قسەی ئەو ئەم تەكنیكە دەتوانێ زانیاری دەربارەی بەرزی و تان و پۆ پێشكەش بكات.

تێبینی ئەوەش دەكرێت تیرۆریستەكان پلانی كۆكردنەوەی سنورداریان هەیە، ژمارەیەك لەو فرۆكانە بەتەواوەتی لەیەكتری دەچن، تەنیا دەزگا جێگیركراوەكانی سەریان لەیەكتری جیاوازن. هیچ گومانی تێدا نیە تیرۆریستەكان ئەم سیستەمەی تایبەتە بە ئاراستە و كەشتیوانی و سیستەمی فڕیدانە خوارەوەی كەل و پەل لەناوچەیەكی دیاریكراوەوە دەستیان دەكەوێ. ئەوەی جێگای نیگەرانیە ئەوەیە، هەر لایەنێك ئەم جۆرە تەكنیكەی هەبێت، ناردویەتی بۆ تیرۆریستەكان.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا