دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

02/10/2019‌ 709 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەكاریگەری زۆری بەرهەمی وڵاتانی بەرهەمهێن بەتایبەتی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، هەر بەرمیلێكی بە 58.89 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە نرخەكەی 36 سەنت دابەزیوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 53.62 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە نرخەكەی 45 دابەزیوە.

هـ ـ ح

بەپەلە