روسیا دەیەوێت پێگە مێژووییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ ئەفریقا‌

جیهان

02/10/2019‌ 1414 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە میانی چالاكیەكانی دیداری (فالدای) گفتوگۆیەك بەناونیشانی  ئەفریقا ئاسۆ و هەلەكان، مەترسی و هەڕەشەكان، بەڕێوە چوو لەهاوینەهەواری كراسنویا پالانیا لە شاری سوچی وڵاتی روسیا.

لە دانیشتن و گفتوگۆكەی نێوانیان هەریەكە لە بالیۆزی پێشووی وڵاتی بەنین لەروسیا (ئەنیست گابرییل كوچوفا) و (ئەلیزابیس سیدیروپولس) سەرۆكی جێبەجێكردنی زانكۆی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە باشووری ئەفریقا و (ئەلیكسەندرا ئەرخانگلسكیا) توێژەر لە كۆلیجی لێكۆلینەوەی ئەفریقا لە زانكۆی مۆسكۆ، ئەمەو چەندین قسەكەری تر لە دیدارەكە ئامادە بوون.

پاش كۆتایی هاتنی دیدارەكە، ئامادەبوان قسەیان بۆ رۆژنامەنووسان كرد، دەربارەی گرنگترین تەوەرەكانی دانیشتنەكە، بالیۆزی پیشوی وڵاتانی بەنین وتی: بۆ یەكەمجارە بەشداری لەدیداری فالدای دەكەم، سوپاسی رێكخەرەكان دەكەم، لەوەش گرنگتر خستنەروی بابەتی ئەفریقا بو لە میانی كارەكانی دیدارەكەدا.

كوچوفا لەو بارەیەوە وتی: نابێت ئەوە لە یاد بكەین لە ماوەی 3 هەفتەی داهاتوودا لوتكەی ئەفریقی –روسی لە شاری سوچی دەبەسترێت، ئەوەش دەهێنینەوە یاد هەمیشە یەكێتی سۆڤییەت لایەنگری ئەفریقا بووە و زۆربەی وڵاتانی ئەفریقا بە هاوكاری یەكێتی سۆڤییەت سەربەخۆییان بەدەست هێناو، جگە لە بنیادنانی پرۆژەی زۆرو زەوەند، كە یەكێتی سۆڤییەت لەو كیشوەرەی دامەزراندووە.

ناوبراو هێمای ئەوەش كردووە، روسیا هەرگیز لە كیشوەری ئەفریقا ناچێتە دەرەوە هەرچەندە رووداو گۆڕانكاری زۆریش لە جیهاندا بێنە كایەوە، هیوا دەخوازین ئەو لوتكەیە هەنگاوی یەكەم بێت بۆ ئەوەی روسیا پێگەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ ئەفریقیا، و لە ئێستاوە ژمارەیەك لە هاوڕێیان بە زمانی روسی قسە دەكەن. 

هەروها وتی: روسیا بەهیچ شێوەیەك نشینگەی داگیركاری لە ئەفریقا نەبووەو نیازەكانی خۆشی بەسەردا نەسەپاندون، تەنیا رۆڵی هاوكاری هاوڕێتی بینیوە، ئەفریقا بەلای ئێمەوە هاوبەشێكی ئەمنییە، بۆیە ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەكەین روسیا و وەبەرهێنەكان لەوێ بن.

هاوكات ئەلیزابیس سیدیربولوس لەو بارەیەوە وتی: خاڵی گرنگ لە لوتكەی داهاتوودا هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێیە لە پەیوەندی نێوان روسیا و ئەفریقا، بەبێ لە بیركردنی مێژووی پەیوەندییەكان، ئەمەش ئاماژەیەكی روونە بەوەی كیشوەرەكە بەلای روسیاوە گرنگی تایبەتی هەیە.

ئەمەش نابێتە یەكەم ئەنجامی هەڵێنجانەكانی لوتكەكە، بەوەی بۆ ساڵانی رابردوو دەگەڕێتەوەو زیادبوونی گرنگیدانە بەسەرچاوەكانی كەلوپەل، ئەوەش وڵاتی چین دەستی پێكردووە بەوەی هەستاوە بە دامەزراندنی هاوبەشی چینی – ئەفریقی، هەروەها ئەوروپا و ئەمریكاش ئەم كارەیان كردوە.

لەلایەنی ئابوورییەوە، ئەمە بەشی هەموان دەكات، توانای لە رادە بەدەر هەیە بۆ دامەزراندنی پرۆژەی وەبەرهێنان و گەشەسەندن، هەروەها پێویستە پشتگیری ئەفریقا بكرێت لە دروستكردنی بڕیاردا، لێرەدا دەڵێم دروست كردنی بڕیار نەوەك ناردنی نوسینی بڕیار.

لای خۆیەوە، ئەلیكسندرا قسەی دەربارەی دانیشتنەكە كرد: كیشوەری ئەفریقا بەلای روسیاوە گرنگە، دەبێ ئەوەش بزانین ئەمە بە تەنیا كارێك نییە لەلایەنێكی دیاریكراوەوە، بەڵكو كاری ئێمەیە وەك هاوبەشێك لە زۆر لایەنەوە و لە بواری زۆر و لە وڵاتانی جیاوازدا.

باسی لەوەش كرد، ئەوان چاوەڕوانی لوتكەی ئەفریقی –روسی دەكەن‌و وتی: ئەمرۆ گفتوگۆمان دەربارەی زۆر بابەتی گرنگ ئەنجامدا، لەوانە ئەو كارانەی دەكرێ روسیا لە كیشوەری ئەفریقا ئەنجامی بدات لە نمونەی فێركردن یەكێك بوو لە تەوەرەكان.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا