بوونی ماددەیەكی ژەهراوی لەناو دەبەی ئاوە كانزاییەكان ئاشكرادەكرێت

جیهان

03/10/2019‌ 1574 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لێكۆڵینەوەیەكی ناوەندی دەستبەسەرداگرتن بەسەر نەخۆشییەكان و خۆپارێزی لە ئەمەریكا بوونی تەنۆكەی كیمیایی ژەهراوی لەناو دەبەكانی ئاوی كانزایی ئاشكراكردووە.

تۆڕی "سی ئێن ئێن "ی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، كە ئەوە یەكەم لێكۆڵینەوەی لەو جۆرەیە پشكنینی بۆ پیسبوونی دەبە ئاوەكان بە PFAS كردووە وەك هەوڵێك بۆ دەستەبەركردنی زانیاری لەسەر كاریگەرییە زیانبەخشەكانی بەركەوتن بەو ماددەیە.

لێكۆڵینەوەكە لەسەر لانیكەم ٢٠٠٠ منداڵ، كە تەمەنیان لەنێوان ٤ بۆ ١٧ ساڵی و ٦٠٠٠ پێگەیشتوو تەمەنیان لەسەرووی ١٨ ساڵیدا بووە كراوە، ئەوانەی ئاوی پیسبوو بە رەگەزی PFAS یان خواردووەتەوە. لەگەڵ ئەوەی بەشداربووان مێژووی بەركەوتنیان بەو ماددەیە لانەبووە.

تاشا ستۆپەری زانای بواری ژینگە دەڵێت: تەنیا بە چوونەناوی رەگەزی PFAS بۆ ناو جەستە لەناو ئەندامانی جەستەدا دەنیشێت بەتایبەت لەناو پرۆتینەكاندا، بەو جۆرە  كار لە هۆرمۆنەكانی رژێنی پەریزادە (دەرەقی) و جگەر و گورچیلەكان دەكات، جگە لە سیستەمی هۆرمۆنی لەناو جەستەدا.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە