شارپرێس:
زۆر كەس لەبەر سوودە تەندروستییە زۆرو زەوەندەكانی سركەی سێو بەكاردەهێنن، بەڵام زیادەڕەیكردن لە بەكارهێنان و خواردنی زیانگەلێكی هەیە و رەنگە ئەنجامەكانی پێچەوانە ببنەوە.
پێگەی "هون" كۆمەڵێك زیانی سركەی سێوی باس كردووە، كە بۆ زۆر كەس ئاشنا نییە.
كلۆربوونی ددان
زۆر بەكارهێنانی سركەی سێو بەتێپەڕووبوونی كات زیان بەمینای ددان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی كلۆربوونی ددانەكان، لەسەرەتادا كەسەكە هەست بە ئازاری ددانی دەكات و زۆر هەستەوەر دەبێت بۆ خواردنی شیرین و خواردنەوەی سارد و گەرم.
كەمی پۆتاسیۆم
خواردنی سركەی سێو دەبێتە هۆی كەمبوونی پۆتاسیۆم لەخوێندا، بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی هارڤارد ئەوكەسەی تووشی كەمی پۆتاسیۆم دەبێت بە سووكی هەست بە نیشانەكانی ناكات، بەڵام كەمی پۆتاسیۆمی مامناوەند و توند لە خوێندا رەنگە ببێتە هۆی لاوازبوونی ماسولكە، ئیفلیجی، بەوەش كار لە ئەندامێكی زۆری جەستە دەكات.
ڕێژەی شەكر
هەندێك لە لێكۆڵینەوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە خواردنی سركەی سێو رەنگە كاریگەری لە ڕێژەی شەكر لە خوێندا بكات، ئەوەش كاریگەری لەسەر نەخۆشانی شەكرە دەبێتو پێویست دەكات پێش گرتنەبەری سیستەمێكی خۆراكی، كە پشت بەسركە ببەستێت ڕاوێژ بە پزیشك بكرێت.
گرفتەكانی هەرس
سركەی سێو تێكرای مانەوەی خواردن لە گەدەدا هێواش دەكاتەوە، بەوەش كەسەكە هەست بەتێری دەكات، كە هەرچەندە ئەو حاڵەتە لەڕوویەكەوە سوودی هەیە، بەڵام مانەوەی خواردن لەناو گەدە كاریگەری لاوەكی نەخوازراوی هەیە، سەرباری ئەوەی دەبێتە هۆی دڵەكزە، جگە لەوەی خواردنی سركەی روونیش دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەركانی وەك سووتانەوەی گەدەو گەڕانەوەی ترشی گەدە.
سووتانەوەی پێست
راستەوخۆ دانانی سركەی سێو لەسەر پێست رەنگە ببیتە هۆی سووتانو خوران، بەتایبەت ئەگەر خەلەكە خەست بێت، ناوەندی بەریتانی بۆ ژەهرەكان ناوەرۆكی كۆمەڵێك راپۆرتی پزیشكی باسكردووە، كە چەندین كەس بەهۆی بەكارهێنانی سركەی سێوەوە تووشی سووتانی پێست بوونو پێویستیان بە چارەسەری پزیشكی بووە.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی