بەڵگەی زانستی.. خواردنی چوكولاتە سودی هەیە یان زیان؟

تەندروستی

03/10/2019‌ 1200 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێچەوانەی توێژینەوەكانی پێشوو لەسەر خواردنی چوكولاتە و نەستەلە، كە دەوترا خواردنێكی بەسودە بۆ چاو و بینین بەهێز دەكات، لە توێژینەوەیەكی نوێدا دەركەوتووە خواردنی هەموو جۆرێكی نەستەلە هیچ سودێكی بۆ چاو نییە.

دكتۆر یاكوب شیدلیتس لەزانكۆی لۆدفیغ ماكسیمیلیانز لە میونخ دەڵێت: بۆ هەردوو توێژینەوەكە چەند كەسێكی خۆبەخشمان بەكارهێنا، دوای ئەوەی چەند پارچەیەك نەستەلەیان خوارد پشكنینمان بۆ كردن لە هەندێكیاندا گۆڕانكاری دروست بوو، لە هەندێكی تردا هیچ گۆڕانكارییەك ڕووینەدابوو.

هەروەها وتی: ناتوانین لە ڕێگەی توێژینەوەیەكی بچووكەوە بڕیار لەسەر سوود، یان زیانی خواردنێك بدەین، چونكە چەند سودێكی كەم بەڵگە نییە لەسەر ئەوەی، كە خواردنێك سودبەخشە، چونكە ڕەنگە پاش ماوەیەك لە ئەزموونكردن دەركەوێت، كە زیانی زۆرترە لە سودەكانی، بۆیە پێویستە توێژینەوەی زیاتر بكرێت لەسەر خواردنی چوكولاتە و جۆرەكانی.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ