چارەسەكردن و هۆكارەكانی وشكبوونەوەی پێست

تەندروستی

03/10/2019‌ 1110 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وشكبوونەوەی پێست حاڵەتێكی تەندروستییە، كە بە Xerosis ناسراوە.
نیشانەكانی:
خوراندن.
هەڵدانی پێست.
رەقبوونی پێست.
درزبردن و برینداربوونی پێست.

پێستەكە دەكرێت ڕەنگی سپی یاخود ڕەساسی دەركەوێت، یان هەندێك جار ڕووەی سەر پێستەكە چینی ڕەق و وشك دروست دەكات بەسەر پێستە ئاساییەكەدا.

زیادبوونی ئەو حاڵەتە دەكرێت خراپتر بێت و تووشی سوربوونەوە و هەستیاری بكات، قڵیشەكان دەكرێت قووڵتر ببنەوە و ببێتە هۆی سوێن لێهانن.

حاڵەتی Xerosis دەكرێت لە هەموو شوێنێكی جەستەدا ڕووبدات، بەڵام باوترین شوێنەكان لەسەر قۆڵ، دەست، قاچ، پێیەكانە. دەموچاویش بەهەمان شێوە پێستی وشك لەسەری دروست دەبێت.

ئەم حاڵەتە دەكرێت بەردەوام نەبێت و ماوە ماوە دروست بێتەوە، بەتایبەت لەگۆڕینی وەرزەكاندا، بەتایبەت لە هاوین و زستاندا.

هۆكارەكانی:
Xerosis كاتێك دروست دەبێت، كە پێست شێدارییەكەی لەدەست دەدات و ئەمەش پێستەكە وشك دەكاتەوە.

پێست برێكی زۆر كونیلەی چەوری تێدایە، كە چەوری سروشتی دروست دەكەن پێیدەوترێت sebum، كە یارمەتی پێست دەدات شێداربێت، هەروەها دژە ئاویشە بۆ پێست و لەگەڵ ئارەقكردەوەش بۆ ڕاگرتنی پلەی گەرمی لەش.

هەر ئەوە یارمەتی پێست نادات بۆ ئەوەی بە شیداری بمێنیتەوە، بەڵكو پێكهاتەیەكی جیوازی دیكەش، كە بە چینی stratum corneum ناسراوە شێداری دەداتە پێست.

چارەسەر:
چارەسەری ئەم دۆخە دەكرێت لەڕێگەی كرێمی شێداروە بەكاربێت لەگەڵ گرنگی پێدانێكی باشی پێستەوە بێت.

دەكرێت نەخۆشییە درێژخانەكانیش هۆكاریك بن بۆ ئەم حاڵەتە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل