بەرهەمی ئەمریكا نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر نزمدەكاتەوە

جیهان

03/10/2019‌ 550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆری بەرهەمی ئەمریكا نرمبوونەوەی زیاتری بەنرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنت 1.20 دۆلار بەرێژەی دوو لەسەدا دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.69 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكان 98 سەنت بەرێژەی 1.8% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.64 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە بەهۆی زۆری بەرهەمی ئەمریكا، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمدەبێتەوە، كە ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر بەرهەمی نەوتی داناوە.

هـ ـ ح