حکومەتى هەرێم بەربەست بۆ تێپەڕاندنى چەندین پرۆژە دروست دەکات

کوردستان

03/10/2019‌ 12796 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حکومەتى هەرێم بەربەست بۆ تێپەڕاندنى چەندین پرۆژە دروست دەکات و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، بەڵێن وا بوو لە مانگی یەکەمی وەرزی یاسادانانی دووەمی پەرلەمان تێپەرێنرێ، بەڵام کوا؟.
شایان عەسکەرى ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان لە پەڕەى خۆى لە فەیسبووک وێنەى چەندین پرۆژە یاسای بڵاوکردوەتەوەو نوسیویەتى"ئەمە ئەو پرۆژەیەیە کە خەڵکی کوردستان چاوەرێی دەکەین، بەڵام کوا، بەڵێن وا بوو لە مانگی یەکەمی وەرزی یاسادانانی دووەمی پەرلەمان تێپەرێنرێ، بەڵام کوا".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەم یاسایە گەر تێپەرێ لە بەرژەوەندی کێ دەدات وا گرتوویانەتەوە ناھێلن بێت بۆ پەرلەمان، دەشڵێت، بە گشتی لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندایە، چی لە بەرژەوەندی خەڵک گرنگترە.
شایان عەسکەرى دەشڵێت، پلە و پۆستە نایاساییەکانتان پارە زەبەلاحە بێ شومارەکانتان، بەندە لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی ئەم یاسایە دەنگم بە شتگەلێک دا و دەنگدەرەکانم پێیان خۆش نەبوو.
بریارە بوو لەماوەى رابردوو چەندین پرۆژە یاسایەک لە حکومەتەوە رەوانەى پەرلەمان بکرێن و هەندێکیش لەناو پەرلەمان ئامادە کرابوون خوێندنەوەیان بۆ بکرێت، بەڵام تائێستا ئەو پرۆژانە براونەتە کۆبونەوەکانى پەرلەمان.
لە گرنگترین ئەو پڕۆژانەش پرۆژە یاسای چاکسازى لە خانەنەشینى و مووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەکان، سندوقى داهاتە نەوتییەکان، چاکسازى لە موچەى پلە باڵاکان، چەندین پرۆژەى تر...
س.هـ