شارپرێس:
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، پێشنیازی خۆی بۆ ده‌رچوونی عێراق له‌و قه‌یرانه‌ی تێیكه‌وتووه ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌حمه‌د سافی، نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامی سیستانی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، پێویسته هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ڕاسته‌قینه پێشكه‌ش بكه‌ن، هاوكات ئه‌ركی په‌رله‌مانی عێراقی به گرنگتر له‌دوو سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی دیكه زانی، بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌عێراق.
سیستانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئیدانه‌ی كردنه ئامانجی خۆپیشانده‌رانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه كرد.
هاوكات مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی له‌كه‌سانی شاره‌زا و دوور له حزبه‌كان كردووه، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌كانیان بۆ چاكسازیی، ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه ده‌بێت د‌رك به‌ڕاستییه‌كان بكه‌ن به‌ر له‌وه‌ی كار له‌كار بترازێت.
ڕ . ج