ئەو خواردنانەی پێش چوون بۆ هۆڵی لەشجوانی و ڕاهێنان كردن دەخورێن

تەندروستی

05/10/2019‌ 1286 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرێك پرسیار دەكەن، كە ئایا پێش چوون بۆ هۆڵی لەشجوانی (Gym) چ خواردنێك بخورێت. 

مادە خۆراكییە تەواوەكان زۆر گرنگن بۆ تەندروستی گشتی، كە خواردنی ژەمی دروست پێش مەشقكردن یارمەتی جەستە دەدات بۆ ئەنجامدەانی چالاكییەكان بە چاكی .

ئەو خواردنانەش كە دەبێت بخورێن ئەمانەن:
كاربۆهایدرات:
ئەو گلوكۆزەی، كە لە كاربۆهایدراتەوە وەریدەگرێت وەك سووتەمەنی بەكاریدەهێنیت.

گلوكۆز لە جگەردا بە گلیگۆكین ناسراوە و لەناو ماسولكەكاندا ڕێژەكەی سنووردارە، بۆیە كاتێك سەرف دەبێت ڕێژەكەی كەم دەكات، كە خواردنی دەبێتە هۆی زیاد كردنی لەكاتی مەشقكردندا.

پرۆتین:
خواردنی پرۆتین ئەگەر بەتەنیا بێت یاخود لەگەڵ كارۆبۆهایدراتدا بێت، دەركەوتووە چووستی باشتر دەداتە ماسولەكان بۆ گەشەكردن و باشتەكردنی توانای ماسولكەكان لەدوای مەشقكردن.

هەندێك بەڵگە دەریدەخات، كە خواردنی پرۆتین پێش یاری، چوستی بە جەستە دەدات بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر و وادەكات دوای مەشقكردن جەستە توانای پێبمێنێت.

چەوری:
چەوری سووتەمەنییەكە بۆ جەستە، كە تا زیاتر كاربكات، لەكاتێكدا چەوری درەنگ كاتی دەوێت تاوەك سوود بە جەستە بگەیەنێت، بۆیە پێویست ناكات یەكسەر پێش چوون بۆ جیم بخورێن. 

دەتوانیت چەوری سروشتی بخۆیت وەك چەرەسات، ماسی، ئاڤۆكادۆ ، ئەمەش توانای بەرخۆدان زیاتر دەكات لەكاتی مەشقكردندا.

نەخواردنی هیچ شتێك:
پرسیارێك دێتە ئاراوە، كە ئایا مەشقكردن لەسەر گەدەیەكی بەتاڵ زووتر چەوری دەسوتێت، ڕاستە؟ وەڵامەكە "بەڵێ و نەخێرە".

ئەگەر بۆماوەی ٨ بۆ ١٠ كاتژمێر هیچیش نەخۆیت ئەوا جەستە خۆی گلیكۆگین لەخۆی دەگرێت، كە بتوانێت بۆماویەك بەردەوامبێت.

لەلایەكی دیكەوە ئەگەر مەشقكردنەكەت كەمە، بەڵام چڕوپڕە و تەركز كردووەتە سەر دروسكردنی ماسولكە، ئەوا لە نەبوونی كاربۆهایدرات و پرۆتین جەستە دەناڵێنت و زیانی دەچێتە سەر.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل