چۆن دەبێت ئافرەتی دووگیان مەشق و ڕاهێنان بكات؟

تەندروستی

05/10/2019‌ 442 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێك لە باشترین شتەكان، كە بیكەیت لەكاتی سكپریدا مەشق و ڕاهێنان كردنە، بەڵام بە مەرجێك سكپری ئاسایی بێتوو مەترسی لەسەر نەبێت. 

ڕاهێنان بەتەواوی سەلامەتە، بەڵام لەكاتی بڕیاردان بۆ ڕاهێنان دەبێت سەرەتا لەگەڵ پزیشك دا گفتوگۆ بكەیت.

سودەكانی ڕاهێنان لەكاتی سكپڕیدا:
 ڕاگرتنی كێشی تەندروست

لابردنی نائارامییەكانی سكپری وەك ئازاری پشت

میكانیزمی جەستە گەشە پێدەدات، وەك باشتركردنی دەروون

وزە زیاد دەكات

خەوی باشتر پێدەبەخشێت

یارمەتی جەستە دەدات بۆ كاتی منداڵبوون

توێژینەوەكان دەردیدەخەن، كە مەشق و ڕاهێنان لەكاتی سكپڕیدا یارمەتی كەمەكردنەوەی مەترسی ئەو نەخۆشییانە دەدات، كە لەكاتی سكپڕیدا تووش دەبن وەك خەمۆكی، بەرزی پەستانی خوێن و شەكرە.

دەبێت ئافرەتی دووگیان چەندێك ڕاههێنان بكات؟
پێشنیار كراوە ئافرەتان دەبێت ١٢٠ بۆ ١٥٠ خولەك هەفتانە ڕاهێنان بكەن، بۆیە دەبێت ڕاهێنان بكەیت تا ئارەق دەكەیتەوە و دڵت خێرا لێی بدات، بتوانیت ئەوەندە قسە بكەیت، بەڵام تەنتوانیت گۆرانی بڵییت.

دەبێت كام مەشق و ڕاهێنانە بكرێت؟
ڕۆشن، مەلەكردن وئەو مەشقانەی كەمەكان، هەموو ئەوانە چالاكی سەلامەتن بۆ بەردەوامبوون لە مەشقكردن لەكاتی سكپڕی دا.

ڕاهێنانی قورسایی 
ئەگەر ڕاهێنانی قورسایی دەكەیت، هەوڵبدە كێشی كەمتر هەڵبگریت، بەڵام دووبارەكردنەوەی زۆتر مەشقەكان.

ئەنجامدانی یۆگا
ئەم جۆرە مەشقانە زۆر سوودبەخشن، بەڵام ئەو مەشقانە نا پەستان دەخاتە سەر سك لە مانگە كۆتاییەكانی  دووگیانیدا.

ڕاكردن، و پاسكیل سواری، بەڵام دەبێت ئاگاداربیت لە كەوتن لەكاتی لێخوڕینی پاسكیلدا.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل