چۆن واز لە زیاد بەكارهێنانی مۆبایل‌و ئامێرەكانی تر بێنین؟

تەندروستی

05/10/2019‌ 901 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر لاری رۆزن مامۆستا لەبواری دەروناسیدا دەڵێت: زۆربەی خەڵك ئەگەر زەنگی ئاگاداركردنەوەی مۆبایلەكانیان لێی نەدات ئەوا هەموو ١٥ خولەك یان كەمتر سەیری مۆبایلەكانیان دەكەن.

ئەو دەشڵێت: بەهۆی مۆبایلەوە ترس و ڕاڕایمان بۆ دروست بووە، كە ئەگەر سەیری مۆبایلەكانمان نەكەین ئەوا شتێكمان لێ ونبووە.

توێژینەوەكەی لاری دەریخست، كە لەپاڵ زیادكردنی ڕاڕایدا سەیركردنی ئاگاداركردنەوەكانی مۆبایل، توانای تەركیزكردن لەلای خەڵك كەمدەكاتەوە.

بەكارهێنانی مۆبایل لەپاڵ بەفیرۆدانی كاتدا، زیانی دەروونیش ڕوو لەوانە دەكات، كە تەماشای مۆبایلەكانیان دەكەن. 

زۆرێك لەتوێژینەوەكان دەریانخستوو، كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ تەندروستی دەروونی خراپەو تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك دەربارەی بەكارهێنانی تۆرەكەی، ئاماژەیان بەوەدا دوای بەكارهێنەرانی تۆڕەكەیان كاریگەری نەرێنی چۆتە سەریان.

زۆربەی سەرمایەدارە گەورەكان تەنانەت بەرپرسانی ئەپڵ دەیانەوێت، كە رەستەیەك دروست بكەن بۆ ئەوەی بەكارهێنەران لە ئالودەبوون ڕزگاریان بێت.

هەندێك لە ڕێگەكان دەكرێت یارمەتی بدەن لەوانەش:
خشتەیەك بۆخۆت دابنێ
باشترین شت خشتەدانانە و هەوڵبدە هەموو ١٥ خولەك جارێك سەیری مۆبایلەكەت بكەیت. 

پاشان بیگۆرە بۆ نیو كاتژمێر جارێك. پاسان ٤٥ خولەك. پاشان هەمو كاتژمێر جارێك.

زەنگی ئاگاداركردنەوە مەهێڵە
پێویست ناكات هەموو كات زەنگی ئاگاركردنەوەكانت بۆ بێت لەلایەن بەرنامەكانەوە، بۆیە دەتوانیت لەكاریان بخەیت لە Settings  مۆبایلەكەتەوە، بۆیە ئەوانی تر زۆر پیوستن ئەوان بهێڵەرەوە و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بوەستێنە.

ئەو ئەپانەی كە زۆربەكاریان دەهێنیت لەسەر شاشە لایان ببە، لەبری ئەوە ئەو ئەپانە بخەرە سەر شاشە، كە بۆفێركردنی زمان بەكاردێن.

مۆبایل دوور لە ژووری نووستن دابنێ
مەهێلە مۆبایلەكەت پێش خەوتن كۆتا شت بێت، كە دەیبینیت و بەیانی خەبەرت بووەوە یەكەم شت ئامێرەكە بێت بەكاریبهێنیت. 

لە بری ئەوە كاتژمێری ئاگاداركردنەوی ئاسایی دەستی بەكاربهێنە.

وەرگێران: ڕەوەند ئیسماعیل