نینۆكەكان دیاریكەری نەخۆشییەكان‌و باری تەندروستییە

تەندروستی

05/10/2019‌ 2082 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پزیشكی پێست تامارا لیۆر لە نەخۆشخانەی كلیڤلاند لە فلۆریدا دەڵێت: هەروەك چۆن چاوەكان ئاوینەی ڕۆحن، نینۆكەكانیش بەهەمان شێوە ئاوێنەی تەندروستی مرۆڤن.

ئەو دەشڵێت: هەموو كات بە نەخۆشەكانم دەڵێم، كە ئەگەر خالی شین لەسەر نینۆك دەركەوتن ئەوا دەبێت پشكنین بۆ سییەكان بكرێت، چونكە ئەوە نیشانەیەكە ئۆكسجینی تەواو وەرنگارێت.

هەروەها سەرپەرشتیاری ناوەندی ئەكادیمی ئەمەریكی لەبواری پیست دا جۆشوا فۆكس دەڵێت: دەكرێت نیشانەی زۆرێك لە نەخۆشییەكان بەهۆی نینۆكەكانەوە دیاری بكرێت.

وتیشی: گۆڕان لە نینۆكدا دەكرێت نیشانەیەك بێت بۆ هەندێك نەخۆشی خۆماڵی وەك، نەخۆشی پێست و كەمخوێنی.

لێرەدا چەند نیشانەیەكی نەخۆشیەكان  دەخەینە ڕوو، كە لەسەر نینۆك دەردەكون:
نینۆكی سپی:
نەخۆشی جگەر وەك "هەوكردنی جگەر"

زەردهەڵگەڕانی نینۆك، ئەستوربوونی، یاخود گەشەنەكردنی نینۆك:
نەخۆشی سییەكان، وەك "هەڵئاوسانی سیكڵدانۆچكەكانی هەوا".

زەردهەڵگەڕانی نینۆكەكە لەگەڵ هەندێك خاڵی سوور:
نەخۆشی شەكرە.
نیمچە سپی و نیمچە پەمەیی:
نەخۆشی گورچیلە.
سووربوونەوەی نینۆك:
نەخۆشییەكانی دڵ.
كاڵبوونەوە یاخود سپیبوونی نینۆك:
كەمخوێنی.
هەڵئاوسان یاخود بەرزبوونەوەی ڕووكاری نینۆك:
نەخۆشی دەردە سەدەفی.
سەرهەڵدانی چیند چینێكی ورد لە كۆتای پەنجەكاندا:
نەخۆشی سییەكان.
چەند خەتێكی نامۆ لەبنی نینۆكەكەدا:
سیلی پێست، یاخود نەخۆشی مولولەكانی خوێن.
چەند خەتێكی ڕەش لەژێر نینۆكەكەدا.
نەخۆشی پێست بە (Melanoma) ناسراوە.

چەند ڕێگەیەك بۆ ئەوەی نینۆكەكان بە تەنردوستی بهێڵێنەوە:
•نینۆكەكان بە پاكی و وشكی بهێڵەرەوە.
•لە گازڵێگرتنی نینۆك خۆت دوورخەرەوە.
•نینۆكەكانت بەیەك ئاڕاستە ببڕە.
•زۆر نینۆكەكانت مەبڕە كە بچێتە سەر پێستەكە، ئەمەش هەوكردن تووش دەكات.
•لەو بۆیە لابەرانە دوور كەوەرەوە كە ئەسیتۆنیان تێدایە.
•با ئەمیشە نینۆكەرێكی تایبەت بە خۆت پێبێت.
•خواردنی خۆراكی هاوسەنگ و تەنردوست پر لە ڤیتامین پێویستە.

وەرگێران: ڕەوەند ئیسماعیل