نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوە تۆماردەكات

جیهان

05/10/2019‌ 485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە دابەزینەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی 66 سەنت بەرێژەی 1.14% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.37 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 36 سەنت بەرێژەی 0.7% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 52.81 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكاوە هەیە، كە لەچەند رۆژی رابردوو بەهۆی زۆری بەرهەمی وڵاتانی بەرهەم هێن زنجیرەیەك دابەزینی تۆماركرد.

هـ ـ ح