باشترین ئەو پێنج خواردنەی بۆ زیادكردنی تێكرای تەمەن بەسوودە

تەندروستی

06/10/2019‌ 1362 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
چەندین دەیەیەی شارەزیان تێبینیان كردووە، كە نهێنی تەمەندرێژی رەنگە لە گرتنەبەری سیستەمێكی خۆراكی تەندروست و هاوسەنگدا بێت، كە رۆژانە ژمارەیەكی زۆر سەوزە و میوەی تێدا بێت .

بەڵام شارەزایان لەڕێگای چەندین لێكۆڵینەوە توانیویانە پێنج باشترین خواردن دیاری بكەن، كە یارمەتی زیادكردنی تێكرای تەمەن دەدات ، ئەوە لەپاڵ وەرزشكردن بەشێوەیەكی رۆژانە، كە هەفتانە لە ١٥٠ خولەك كەمتر نەبێت .

ئەو پێنج خواردنە سەرەكییەش ئەمانەن : 
بەهاراتەكان 
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی چینی بە زیادكردنی بەهاراتەكان بۆ ناو خواردن ژمارەی ساڵەكانی تەمەنی مرۆڤ  زیاتر دەبێت، بەجۆرێك ئەگەر هەفتەی یەك جار خواردنی بەبەهاراتەوە بخورێت ئەوە مەترسی مردن بەڕێژەی ١٠٪ كەمدەكاتەوە، لەبەر ئەوەی ئەو ماددە "كابیسین"ەی لەناو ئەو خواردنانەدایە، كە بەهاراتیان تێدایە تایبەتمەندی دژە قەڵەوبوون‌و دژە ئۆكسێن و دژە هەوكردن و دژە شێرپەنجەیان لەناویدایە .

هێلكە 
هێلكە لەو خواردنانەیە، كە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ژمارەیەكی كەم كالۆری لەناودایە، ئەوەش وایلێدەكات بژاردەیەكی باش بیت بۆ ئەوە كەسانەی دەیانەوێت تەمەنیان درێژتر بكەنەوە .

بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی پەیمانگای تەندروستی نیشتمانی بەریتانی، پرۆتین بەهۆی ئەو تایبەتمەندیانەی لەناویدایە دەبێتە هۆی درێكردنەوەی تەمەنی گریمانكراو، جگە لەوەی هێلەكە كاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر بیرەوەری و لەدەستدانی كێش و تەندروستی چاو و ئێسكەكان .

سەوزەی گەڵادار 
چەندین لێكۆڵینەوە ئەوەیان ئاشكرا كردووە، كە سەوزەی گەڵدار لەبەرئەوەی كەمترین بری كالۆری و ژمارەیەكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی بەهیزی لەناودایە دەكات لەسەر باشكردنی تەندرووستی تاك و درێژكردنەوەی تەمەن .

ڕیشاڵەكان 
بۆ ژیانێكی درێژ و تەندروست دەكرێت پشت بە شۆڤان و گەنمی دەستكارینەكراو، یان هەر دانەوێڵەیەكی تری دەستكارینەكراو ببەسترێت .

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی پەیمانگای تەندروستی نیشتمانی بەریتانی، ئەوانەی سیستەمێكی خۆراكی دەوڵەمەند بە ریشاڵەكان پەیڕەو دەكەن  بەتایبەت دانەوێڵەی تەواو، ئەوە كەمتر مەترسی مردنی پێشوەختەیان لەسەرە بەراورد بەوانەی ئەو خواردنانە نانخۆن، هۆكاری ئەوەش بۆ توانای ریشاڵەكان دەگەڕێتەوە لەسەر ڕێكخستنی جوڵەی شەكر لە خوێن و جوڵەی ریخۆڵەكان .
 
ماسی
پسپۆڕان تێبینیان كردووە ئەوانەی جۆری جیاوازی ماسی دەخۆن، ئەوە ئاستێكی بەرزتری ترشە چەورییەكانی ئۆمیگا ٣ یان لەخوێندا هەیە ، بەوەش بەڕێژەی ٢٧٪ مەترسی مردن كەمدەكاتەوە .

ماسییەكانی وەك سەلەموون و سەردین و تونە لەباشترین ئەو ماسیانەن كە بۆ درێژكردنەوەی تەمەن سوودیان هەیە، بۆیە پزیشكان دەڵێن پێویستە لانیكەم لەهەفتەیەكدا یەك ژەم بخورێت كە یەكێك لەو ماسیانەی تێدا بێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی