لێپرسینەوە لەترامپ.. هەوڵێك بۆ ئەنجامدانی كودەتا لەئەمریكا

جیهان

06/10/2019‌ 1518 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە گۆڤاری (فزغلیاد) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی هەوڵی دیموكراتەكان بە لێپرسینەوە لەگەڵ دۆناڵد ترامپ بەشێوەیەكی یاسایی وەك سەرەتایەك بۆ كەنارگیركردنی، سەرەرای ئەو رەگەزە بەهێزانەی پاڵپشتی سەرۆكە.

بەپێی راپۆرتەكە، هەر لێپرسینەوەیەك، تا رادەیەك وەك كودەتا وەهایە و ئامانجی گەڕانەوەیە بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا، ئەمە قسەی بۆریس میجۆییفی توێژەرە لە كۆلێجی فەلسەفەی زانكۆی مۆسكۆی حكومی، وەك تێچاندێك بۆ لێدوانەكەی دۆناڵد ترامپ دەربارەی هەوڵی كودەتاكردن لە ئەمریكادا و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات (ترامپ لەم قسەیەیدا راست دەكات).

بەگوێرەی قسەی ناوبراو سەرۆكی ئەمریكا لە تویتەكەیدا ویستویەتی دووپاتی ئەوە بكاتەوە پێك هاتەی یاسایی بۆ لێپرسینەوە باس ناكرێت بەوەی پێكهاتەی سیاسی لەخۆی دەرچووە. 

ئەوانەشی هەوڵی كەنارگیركردنی دەدەن بریتین لەكەمینەیەك لە نێو دانیشتوانی ئەمریكا، دەشیانەوێ بەهاوكاری پیلانێكی دەستەبژێر سەركەوتن بەدەست بهێنن.

دیموكراتەكان هەرگیز نایانەوێت رێكارەكانی كەنارگیركردن لە ئەنجوومەنی پیران بگرنە بەر بەبێ پاڵپشتی كردنی بەشێك لە كۆماریەكان، دیارە چەند دەنگێك لەناو كۆمارییەكان پالپشتی بیرۆكەی كەنارگیركردنی سەرۆك دەكەن، بەڵام تاكو ئێستا بە ئاشكرا باسی لێوە ناكەن، ئەوان بەباشی دەزانن لێكۆڵینەوە لەقسەی نێوان  ترامپ و زیلنسكی بكرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، ترامپ ژمارەیەك رەگەزی بەرگری كردنی لە خۆی هەیە، گرنگترینیان برییتیە لە دەنگدەرەكانی، هەروەك میجۆییف دەڵێت: هەروەك دەزانین، سێ یەكی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران پاڵپشتی لێ دەكەن، سەرەرای هەموو شتێك، زۆر قورسە ئەگەر ئەو شیمانەیە بكرێت بەوەی كۆمارییەكان تا ئەو رادەیە لەرزۆكن بەرهەڵستكاری سەرۆكەكەیانن. 

لە ئێستادا، ترامپ پارێزگاری كردووە لە دەسەڵاتی خۆی بەسەر ئەندامانی ئەنجوومەنی پیراندا، بابەتێكی تریش هەیە، كە ترامپ دەپارێزێ، ئەوانەی دەیانەوێ پرسی لێپرسینەوە بوروژێنن كەسانێكن بڕوای چەپڕەوی توندڕەویان هەیە.. واتە كۆماریە راسترەوەكان، ئەوانەی لە بیرۆكەیاندا توندڕەون، لەگەڵ ئەوەی بێزارن لە ترامپ ، بەڵام لە كردنەوەی پرسی لێپرسینەوەدا ترسیان هەیە، چونكە یەكسەر باڵی چەپڕەوەكانی دیموكراتەكان بەهێز دەكات، كەسیش سەركەوتنی سۆسیالیستی گەرەك نییە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا