خۆپیشاندانەكانی بەهاری عەرەبی رووداوێكی لە خۆوە نەبوو

جیهان

06/10/2019‌ 1223 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (نیزافیسیمایا غازیتا) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ڤیستیڤاڵی جونەی سینەمایی نێو دەوڵەتی لەمیسر، لە خولی سێیەمیدا و چاوەڕوانی فیلمی چاونەترسی زیاتریش دەكرێت.

بەپێی راپۆرتەكە، لە شاری جونەی میسری، ڤیستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت و بەرزەفڕی ئەوەی هەیە پێگەی یەكەم بگرێت لە جیهانی عەرەبیدا. 

بە پێچەوانەی ڤیستیڤاڵی قاهیرەی سینەمایی نێودەوڵەتی حكومی، ئەوەی چوونە دەستپێشخەرییەكی تایبەتە لەلایەن دوو ملیۆنێری میسری (نەجیب سمیح ساویر) و نرخی خەڵاتەكانی دەگاتە 220 هەزار دۆلار.

ژمارەیەكی زۆر لە میوان ئامادەی ڤیستیڤاڵەكە بوون، تێچێنەرە سینەماییەكانی ئەمریكی و ئەوروپی شارەزایانی پسپۆر هاتبوون، چونكە فۆكەس لەسەر سینەمای ناوچەیەكی گرنگ و جێگای مشتومڕ و فرە رەگەزی لە نمونەی جیهانی عەرەبیە.

هەروەك بەرێوەبەری بەرنامەی ڤیسیڤاڵەكە سیتۆر علییف ئاماژەی بۆ كردوە لە میانی گفتوگۆكردن دەربارەی رۆڵی ڤیستیڤاڵەكانی سینەما و كاریگەریەكانی لەدوای بەهاری عەرەبی، هەموان چاوەڕوانی فلیمەكان دەكەن لە ناوچەكەدا، هەروەك چاوەڕوانی فلیمی نوێ و چاونەترس كرا لە یەكێتی سۆڤیەت لەگەڵ سەرەتای بیرویستروكیا.

بۆ نموونە، چەندین فیلم لە لوبنان و مەغریب و تونس و جەزائیرو سودان لە پێشبڕكێی ڤیستیڤاڵی جۆنەی مەزن بەشدارییان كردوە. لە چركەساتی پێشكەشكردنەوە، یەكەم فیلمی ئەمجەد ئەبو عالی ی سودانی بەباش زانرا بە ناونیشانی (لە تەمەنی بیست ساڵیدا دەمری)، كە پێش هەفتەیەك ئەوە لە (أسد المستقبل) لە شاری بوندوقیە سەركەوتنی بەدەست هێنابوو. لە كۆتاییشدا، خەڵاتی جۆنەی مەزنی بە دەست هێنا. لە فیلمەكەدا بە شێوەیەكی زۆر جیهانی باوكایەتی كەمی كردوە، ژیان لە ژێر فەرمانی مەلا و دەروێشەكاندایە، پەیامبەری ژیان عەلمانیەتی جیاوازن، شوێنێك هەیە بۆ خورادنەوەو جگەرەو سینەما. ململانێكە لە نێوان هێزەكاندا لەسەر رۆحی منداڵێكە، دەروێشێكی لۆكاڵی لەكاتی لەدایك بونیدا پێشبینی مردنی بۆ دەكات لە تەمەنی بیست ساڵیدا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا