ئاگاداری تەندروستی.. شەوان لەم خواردنانە دوور بكەوە

تەندروستی

07/10/2019‌ 792 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەگوێرەی پێگەی "Medisite" هەندێك خواردن گونجاوە و دەكرێت شەوانە بخورێت، لەهەمان كاتدا هەندێك خواردنی تر هەیە خواردنی لەكاتی لە ژەمی ئێواران و شەواندا بۆ تەندروستی باش نییە و واپێویستە لێیان دووربكەوینەوە.

گۆشتی سوور 
خواردنی گۆشتی سوور لە ژەمی ئێواراندا دەبێتە هۆی سەختی هەرسكردن، بۆیە دەكرێت مریشك و ماسی وەك جێگرەوەی گۆشتی سوور بۆ ژەمی ئێوارە هەڵبژێردرێت.

شیری پڕچەوری 
شیر لەو خواردنەوانە نییە، كە بەئاسانی هەرس دەبن، بەڵام لەحاڵەتێك ئەگەر پێش خەوتن حەزت لەخواردنی شیر و هەنگوین بوو، ئەوە شیری پڕچەوری هەڵمەبژێرە .

نانی سپی 
نان بەگشتی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێكرای ئەنسۆلین بەتایبەت نانی سپی، ئەوەش كار دەكاتە سەر كوالێتی خەو، بۆیە ئێواران باشترە لە ٥٠ گرام زیاتر نانی سپی نەخۆین .

زەلاتە راستە زەڵاتە خواردنێكی تەندروستە، بەڵام دەبێتە هۆی غازات درووستكردن و سك ئاوسان، كە كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر خەوێكی باش .

شیر بە شۆكۆلاتە 
شیر بە شۆكۆلاتە لەو خواردنەوانەیە، كە جەستە چالاك دەكەن، زیادەڕەویكردن لە خواردنی شۆكۆلاتە كاریگەری نەرێنی لەسەر خەو داندەنێت، دەكرێت ئەگەر حەزت لێبوو ئێواران پارچەیەك شۆكۆلاتەی سادە بخورێت لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماگنیسیۆم، كە یارمەتی ئارامكردنەوە دەدات .

ماكەڕۆنی 
پرۆسەی هەرسكردنی نیشاستەكان كاتێكی زۆری دەوێت، لەبەر ئەوە خواردنی ماكەرۆنە لەئێواراندا بەپەسەند نازانرێت، چونكە بڕێكی زۆر گەرمۆكە (كالۆری) تێدایە و ناشتوانرێت پێش خەوتن بسووتێنرێت .

خواردنە سوورەوەكاراوەكان 
خواردنی خواردنە سوورەوەكراوەكان بەباش دانانرێت لەبەرئەوەی لەلایەك پڕ چەورییە و گەرمۆكەیەكی زۆریان تێدایە، لەلایەكی تریشەوە بەقورسی هەرس دەكرێن ، دواجار خەوزڕانیت لێدەكەوێتەوە.

بەهاراتەكان 
بەگشتی بەهاراتەكان دەبنە هۆی تینوێتی، لەبەر ئەوە ئەگەر دەتەوێت خەوێكی باشت هەبێت ئەوە ژەمی ئێواران و بەر لە خەوتن لەو خۆرە خواردنانە دووربكەرەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی