شارپرێس:
زانایانی ناوەندی جۆسلین لە بۆستن گەیشتن بەو ئەنجامەی بەرزی ڕێژەی فركتۆز، لە ژەمە خۆراكییەكاندا زیانی بۆ جگەر هەیە و ڕێگە لە سوتانی چەوری دەگرێت.
پرۆفیسۆر ڕۆناڵد كان لە كۆلێژی تەندروستی زانكۆی هارڤارد ئاماژەی بەوە كردووە، كە زۆری ڕێژەی فركتۆز هۆكارە بۆ زیاد بوونی ڕێژەی چەوری لە جەستەدا و وەك ئەوە وایە ژەمە خواردنێكی پڕ چەوریت خواردبێت.
هەروەها زانایان باسیان لەوە كردووە، كە بەرزی ڕێژەی فركتۆز لە ژەمە خواردنەكاندا هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی ئەنزیمی جگەر و وادەكات میتاكۆندریا بە شێوەی پێویست كاری خۆی ئەنجام نەدات
پرۆفیسۆر ڕۆناڵد وتیشی: ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەمان ئەوەیە بەبێ دوو دڵی بە خەڵكی دەڵێن بوونی ڕێژەیەكی زۆر فركتۆز لە ژەمە خۆراكدا زیان بە جەستە دەگەیەنێت.
فركتۆز: ڕێژەی شیرینییە لە خواردەمەنییەكاندا وەك هەنگوین و میوە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ