بۆچی ئێمە هەرگیز ناتوانین ختوكەی خۆمان بدەین؟

تەندروستی

07/10/2019‌ 563 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەوبەشەی مێشك، كە بەرپرسە لە زۆرێك كاردانەوەكان، وەك بەركەوتن، گەرمی، ڕووناكی و هتد... پێی دەوترێت“Somatosensory Cortex” ، بۆیە كاتێك كەسێك ختوكەت دەدات ئەم بەشە چالاك دەبێت و جەستە كاردانەوەی دەبێت.

وەك خۆ دوورخستنەوە لە سەرچاوەی بەركەوتنەكە، هەروەها لەگەڵ پێكەنینێكی بێ كۆنتڕۆڵی كراو، هەندێك كەسی تر هەن دەكرێت كاردانەوەی توندوتیژیان هەبێت، ئەم پەساوی لە میشكدا جولانەوەیەكە دەستیبەسەردا ناگیرێت ئەویش بۆ خۆ دوورخستەنەوەیە لەسەرچاوەی بەركەوتنی نەویستراو.

بەڵام بۆچی ناتوانین ختوكەی خۆمان بدەین؟
بێتوانای خۆمان لە ختوكەدانی جەستەی خۆمان  ئەگەرێتەوە بۆ بەشێكی بچووك لەمێشكمان پێی دەوترێت مێشكۆلە cerebellum ، ئەو بەشی مێشك، كە دەستی گرتووە بەسەر بزوێنەری ماسولكەكانی جەستەدا. 

لەبەر ئەوە مێشكۆلە فرمان بە بەشە جیاوازەكانی جەستە دەكات بۆ ئەنجامدانی هەر جوڵەیەك، بۆیە كاتێك دەستەكان دەجوڵێنیت بۆ ختوكەدانی خۆت، مێشكۆلە لە مێشكدا دەزانێت جوڵانەوەیەك هەیە لەجەستەدا كاتێك پەنجەكانت دەجوڵێنیت، ئەوا ئاماژە  Somatosensory Cortex  دەكات، بۆیە هەست بەهیچ ناكەیت، چونكە هەستەكە پێشبینی كراوە، بەڵام كاتێك كەسێك ختوكەت دەدات ئەمە شتێكی پێشبینی نەكراوە.
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل